٣٠ ئەیلوول ٢٠١٩ - ١٠:١٢
پێشوازیی ئێران لە گەڵاڵەی ئاگربەسی حکومەتی رزگاریی نیشتمانیی یەمەن

وتەبێژی وەزاڕەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران شەوی رابردوو پێشوازی کرد لە پێشنیاری حکومەتی رزگاریی نیشتمانیی یەمەن لە بواری راگیرانی هەڵدانی موشەک و ناردنی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بەرەو عەرەبستان لە بەرامبەر راگیرانی پەلامارەکانی هاوپەیمانیی سعودی و بە ئاڕاستەی دامەزرانی سەقام و ئاسایش لە ناوچەکەی لێکدایەوە .

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - سەید عەباس موسەوی لە بارەی گەڵاڵەی ئاگربەسی حکومەتی رزگاریی نیشتمانیی یەمەن وتیشی ، بە داخەوە بە پێچەوانەی پێشوازیی نێودەڵەتیی لەم گەڵاڵەیە ، عەرەبستانی سعودی هەروا بەدوای شەڕنانەوە دایە و درێژە ئەدا بە بۆردومانی ناوچە جیاجیاکانی یەمەن .

 نوسەوی بە ئاماژە بەوەی کە کۆماری ئیسلامی ئێران ، حکومەتی عەرەبستان هان ئەدا بۆ قەبوڵکردنی ئەم پێشنیارە ، جەختی کردەوە ، تاران داکۆکی دەکا لە هەرچەشنە هەنگاوێک لە پێناو ئاگربەس و کۆتایی هێنان بەشەڕی ستەمکارانە لە دژی گەلی یەمەن و بە هەنگاوێکی گرنگی دەزانێ بۆ دامەزرانی ئاشتی و سەقام لە ناوچەکەدا .

 مەهدی مەشات سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای سیاسیی یەمەن هەینی بیستی ئەیلوول بە راگەیاندنی ئاگر بەسی بە شەرتومەرج ، هاوپەیمانیی دەسدرێژکاری سعودی بانگێشت بەرەو راگرتنی شەڕ وپێی داگرت ، عەرەبستان لە دەرفەتی ئاگربەس کەڵک وەرگرێ .

 بەڵام هاوپەیمانیی دەسدرێژکاری سعودی بێ لاکردنەوە لە لەم پێشنیارەی یەمەنیەکان ، درێژە ئەدا بە پەلامارەکانی بۆسەر ناوچە جیاجیاکانی یەمەن.

.......
340