٢٥ ئەیلوول ٢٠١٩ - ١١:٣٥
کوژرانی ٢٠ کەس لە نائارامییەکانیی ئەندۆنزی

لەئاکامی نائارامییەکان و تێکهەڵچوونەکانی دژە دەوڵەتی لە پارێزگای پاپۆای ئەندونزیا، ٢٠ کەس کوژراون.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - دەوڵەتی ئەندونزیا ڕۆژی دووشەممە لەبەیاننامەیەک ڕایگەیاند، زۆرتری قووربانیان دوابە دوای ئاگرکەوتن لە باڵاخانەکان لەلایەن ناڕازیانی دژی دەوڵەتی لە ستانی پاپۆا، دەیان کەسیش برینداربوون. لەم تێکهەڵچوونە سەربازییەکی ئەندونزیایش کوژراوە.

ستانی پاپۆای ئەندونزیا لە مانگی ڕابردوو شایەتی تووندترین ناڕەزایەتی دەربڕینەکانی دژە دەوڵەتی بووە و سەرەڕای هەوڵی جاکارتا بۆ کەمکردنەوەی ئالۆزی،بەڵام نائارامییەکان رۆژی دووشەممە جارێکی تر لەم ناوچەیە دوابە دوای تێکهەڵچوونی نێوان ناڕازیان و هێزە سەربازییەکان تووندتر بۆتەوە.

.......
340