بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - ئەمساڵ لە کۆبوونەوەی کۆڕی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکاندا ، "ڤیلادیمیر پوتین"ی سەرۆک کۆماری ڕووسیا و "شی جی پینگ"ی سەرۆک کۆماری چین بەشدار نابن.
وێڕای ئەوە ١٩٦ نوێنەر لە وڵاتانی جیهانەوە لەو کۆڕی وتاردانە بەشداری دەکەن.
بە پێی بەیاننامەی ڕێکخراوی نەتەوەکان، سەرۆک کۆماری برازیل یەکەم کەسێک دەبێ کە سەر لە بەیانی سێشەممە بەکاتی خۆجێی وتار پێشکەش دەکات و پاش ئەویش "دۆناڵد ترەمپ"ی سەرۆک کۆماری ئەمریکا وەکوو میواندار وتارەکەی ئاراستە دەکات.
"حەسەن ڕۆحانی" سەرۆک کۆماری ئێرانیش کە بۆ بەشداری لە کۆبوونەوەی کۆڕی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان شەوی سێشەممە گەیشتە فڕۆکەخانەی "جان ئێف کێنێدی"ی شاری نیۆیۆرک، وتی: هیوادارین لەو باروودۆخی هەستیارەی کە ئێستا ناوچەکەی ئێمە تێیدایە، بتوانین پەیامی گەلانی ناوچە کە پەیامی ئاشتی و کۆتایی هەرچەشنە خۆوەردان لە ناوچەی هەستیاری کەنداوی فارس و ڕۆژاوای ئاسیایە، بگەیەنین بە گوێچکەی هەموو جیهان.
.......
340