١٨ ئەیلوول ٢٠١٩ - ٠٨:٢٤
دەس بەکاربوونی کۆمیسیۆنی هاوبەشی هاوکارییەئابوریەکانی ئێران و تورکیا

بیست و حەوتەمین دانیشتنی کۆمیسیۆنی هاوبەشی هاوکارییە ئابوریەکانی ئێران وتورکیا لە ئانکارا دەس پێ بوو.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - "مەحمود واعیزی"سەرۆکی ئێرانیی کۆمیسیۆنی هاوبەشی هاوکارییە ئابوریەکانی ئێران و تورکیا لەو دانیشتنەدا وتی: گرینگترین ئەولەویەتی ئەو کۆمیسیۆنە، خێراکردنی ڕەوتی پراکتیکی کردنی ڕێککەوتنەکانی دوو وڵات لەبواری ئابوری و تیجارییە.

واعیزی وتیشی: ئێران هیچ بەربەستێکی نییە لەبەردەم گەشەپێدان و پەرەپێدانی هاوکاریی لەگەڵ تورکیاداو سەرباری گشت ئەو گرفتانەی بایکۆتی نایاسایی ئەمریکا بەدیهێناوە، بە چالاکترکرانی کەرتی تایبەت و ڕێکارە دەسپێشخەرییەکان، ڕەوتی گەشەپێدان درێژەی دەبێ.

"فاتیح دونمز"ی وەزیری وزەی تورکیاش لەو چاوپێکەوتنەدا، پێشنیاری سەرۆک کۆمارانی ئێران و تورکیا بۆ تیجارەتی ٣٠ملیارد دۆلاریی لەساڵدای بەواقع بینانە زانی و وتی: حکومەتی تورکیا هەموو هەوڵی خۆی دەخاتە گەڕ بۆ پاراستن و گەشەپێدانی پەیوەندییە ئابوریەکان و هاتنەدی ڕێککەوتنەکانی نێوانیان.

بیست و حەوتەمین دانیشتنی کۆمیسیۆنی هاوبەشی هاوکارییە ئابوریەکانی ئێران و تورکیا هەتا سبەی چوارشەممە درێژەی هەیە.

.......
340