١٥ ئەیلوول ٢٠١٩ - ٠٩:٣٠
سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران گەیشتە ڤییەنا

سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران بە مەبستی بەشداری لە کۆبوونەوەی گشتیی ساڵانەی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی گەیشتە ڤییەنا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ئیسنا؛ "عەلی ئەکبەر ساڵحی" سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران  کە ئەمڕۆ یەکشەممە لە سەروی شاندێکەوە بەرەو ڤییەنا وەڕێکەوت، لە شەست و سێهەمین کۆبوونەوەی گشتیی ساڵانەی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی وتار پێشکەش دەکات.

ساڵحی لە پەراوێزی ئەو کۆنفرانسەدا دیدار و وتووێژی دەبێ لەگەڵ ژمارێک لە سەرۆکانی ڕێکخراوەکانی وزەی ئەتۆمی وڵاتانی جۆربەجۆر.

شەست و سێهەمین کۆبوونەوەی گشتیی ساڵانەی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی لە سبەی (دووشەممە)ـەوە لە ڤییەنا کاری خۆی دەست پێ دەکات.

بەهێزتر کردنی کاریگەری و شوێنهاتەکانی جێبەجێ کرانی پەیمانەکان و کەڵکی زیاتر وەرگرتن لە تەکنۆلۆژیای ئەتۆمی بۆ گەشەپێدان لەو بابەتانەیە کە نوێنەرانی وڵاتانی ئەندامی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی دەیخەنە بەر باس و لێکدانەوە.

......
340