بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند: عادڵ عه‌بدولمه‌هدی ئێواره‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه یانزەی ئه‌یلوولی ٢٠١٩ له شاری به‌غدا پێشوازی کرد له «جنین هنیس پلاسخارت» نوێنه‌ری تایبه‌تی سکرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و سه‌رۆکی ده‌سته‌ی یارمه‌تییه‌کانی ڕێکخراوه‌که (UNAMI) له‌م وڵاتەدا.
له به‌یاننامه‌که‌دا هاتووه که له کۆبوونه‌وه‌که‌دا دوو لایه‌ن هاوکارییه‌کانی نێوان عێراق و نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان، گۆڕانکارییه ئەرێنییەکانی ئێستای عێراق له بواری ئابووری و ئاسایشت، پڕۆژه‌کانی ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵ بۆ په‌ره‌پێدانی که‌رتی ئابووری و ئاوه‌دانکردنه‌وه، هێزمەندکردنی سه‌قامگیری، کاره مرۆڤدۆستانه‌کان و کێشەکانی هاوپه‌یوه‌ند به ئاواره‌کانیان خسته به‌ر باس و لێکدانه‌وه.
سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق و نوێنه‌ری نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان تیشکیان خسته سه‌ر ڕۆڵی به‌هێزی عێراق له جیهانی عه‌ره‌ب و ناوچه‌که و ڕاپۆرتی ئه‌مدواییه‌ی یۆنامیشیان لێکدایه‌وه که تێیدا جەخت له‌سه‌ر گۆڕانکارییه ئه‌رێنییه‌کان و پشتیوانی له ڕوانگه‌ی ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵ کراوە له ئاراستەی به‌هێزبوونه‌وه‌ی ئاسایشت و سه‌قامگیری و سه‌روه‌ریی یاسا.
.......
340