بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - ئەم بڕیارەی جێگری سەرۆکی حەشدی شەعبی لە چەن ڕەهەندەوە لێکدرانەوەی پێویستە.
ڕەهەندی یەکەم ئەوەیە کە ئەو کردەوەیە بە پێی فەرمانی حکومیی ژمارە ٧٩ی دەرکراو لە ساڵی ٢٠١٤ ئەنجام درا و هەنگاوێکی یاسایی دێتە ئەژمار و بنەمای یاسایی هەیە.
دووەم ئەوەی کە ئەو کردەوەیە لە کاتێکدا ئەنجام درا کە نەیارانی حەشدی شەعبی لەم ڕۆژانەدا هەواڵی تیاچوون و هەڵوەشانەوەی حەشدی شەعبییان بڵاو دەکردەوە.
"عادڵ عەبدولمەهدی" سەرۆک وەزیرانی ئێراق دواڕۆژانی ژوەنی رابردوو لە فەرمانێکی ١٠ بڕگەییدا یەکگرتنەوەی هێزەکانی حەشدی شەعبی لەگەڵ هێزە چەکدارەکانی ئێراقی ڕاگەیاند و پاش ئەو فەرمانە، نەیاران بانگەشەیان کردبوو کە عەبدولمەهدی لە راستیدا لە دووی هەڵوەشاندنەوەی حەشدی شەعبییە. ئێستا پێکهاتنی هێزی ئاسمانیی حەشدی شەعبی کە بە قسەی ئەبوومەهدی ئەلموهەندس، سەرۆک وەزیرانی ئێراق فەرمان و دەسەڵاتی پێویستی خستۆتە بەردەستی حەشدی شەعبی و لەم بوارەدا قازانج وبەرژەونەدیی گشتیش لەبەرچاو گیراوە، ئەوە دەسەلمێنی کە "عادڵ عەبدولمەهدی" و دەوڵەتی ئێراق بەنیازی هەڵوەشاندنەوەی "حەشدی شەعبی" نین.
ڕەهەندی سێهەم ئەوەیە کە فەرمانی پێکهێنانی هێزی ئاسمانیی حەشدی شەعبی هەنگاوێکی بەرگریکارانە و پێشپێگرانەیە. ئەم هەنگاوە پاش ئەوەی هەڵدەگیرێ کە فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی ڕژێمی زایۆنی ئەمدواییە بەردەوام بنکە و هەممارەکانی هێزەکانی حەشدی شەعبییان لە ناوچە جۆر بەجۆرەکانی ئێراق بۆردومان کردووە.
"کەریم عەلیوی" ئەندامی کۆمسیۆنی ئاسایش و بەرەڤانیی پەرلەمانی ئێراق لەم بارەوە جەختی کرد کە بە پێی ئەنجامی توێژینەوەکان، فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی ڕژێمی زایۆنی لە پشتی پەردەی بۆردومان کرانی بنکە و هەممارەکانی هێزەکانی حەشدی شەعبی لە چەن پارێزگایەکی ئێراق بوون.
ئەم پەلامارانەی ڕژێمی زایۆنی دژ بە حەشدی شەعبی لە لایەکەوە بە مانای بنپێ کردنی دەسەڵاتدارێتی، ئاسایش، پاوەجێی و یەکپارچەیی خاکی ئێراقە و لە لایەکی دیکەوە ئەوەی سەلماند کە بەسراوە بوون بە ئەمریکا بۆ دابین کردنی ئاسایشی ئاسمانیی ئێراق، نەک هەر نابێتە هۆی دابین کرانی ئاسایشی ئەم وڵاتە، بەڵکوو لە کاتی پێویست دەبێتە هۆی تیاچوونی هێوری وئاسایشی.
بەم پێیە، ژمارێک لە کەسایەتییەکان و گرووپە ئێراقییەکان دەوڵەتیان خستە بن گوشارەوە کە لەگەڵ هەڵوەشاندنەوەی ڕێککەوتنی ئەمنی لەگەڵ ئەمریکا، هەوڵ بدات سیستەمی بەرەڤانیی ئاسمانیی خودی ئێراق بەهێز بکات.
هەر لەم ئاراستەیەدا "عەبدولئەمیر میاحی" نوێنەری هاوپەیمانیی فەتح لە پەرلەمانی ئێراق جەختی کرد کە دەوڵەتی ئێراق ئەو ئەرکەی لە ئەستۆدایە کە بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەرچەشنە دەسدرێژییەکی بیانی و کۆڵ نەدان بە هەڕەشە و گوشارەکانی ئەمریکا و زایۆنییەکان دژ بە حەشدی شەعبی، سیستەمی بەرەڤانیی ئاسمانیی خۆی بەهێز بکات.
بە سەرنجدانی ئەو ڕەوشە دەتوانین بڵێێن کە کردەوە و ئاکاری دڕندانەی ئیسراییل و داکۆکییەکانی ئەمریکا لەو دەسدرێژکارییانە هۆکاری سەرەکیی فەرمانی جێگری سەرۆکی ڕێکخراوی حەشدی شەعبی لە مەڕ پێکهێنانی هێزی ئاسمانی بۆ ئەم ڕێخکراوەیە.
دواخاڵیش ئەوەیە کە پێکهاتنی هێزی ئاسمانیی حەشدی شەعبی هەڵگری ئەو پەیامە ستراتژیکەیە کە خەونی واشینگتۆن و تێلاڤیڤ و ژمارێک وڵاتی عەرەبی بۆ هەڵوەشاندنەوەی حەشدی شەعبی لە ڕێگای وەبن گوشار نانی دەوڵەتی ئێراق نەک هەر نایەتە دی، بەڵکوو حەشدی شەعبی وەکوو بەشێک لە هێزە چەکدارە فەرمییەکانی ئێراق لە ئاراستەی بەهێزتر بوون دەچێتە پێشەوە و چاوەڕێی ئەوە نامێنێتەوە کە ئاسایشی ئەم وڵاتە لە لایەن ئەمریکاوە دابین بکرێ.
.......
340