٣ ئەیلوول ٢٠١٩ - ٠٩:٠٨
چاوش ئۆغلۆ: تورکیا ئێس ۴۰۰ ی زیاتر لە ڕووسیا دەکڕێت

وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند کە بە نیازن مووشەکی ئێس ۴۰۰ی زیاتر لە وڵاتی ڕووسیا بکڕن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر , مەولوود چاوش ئۆغڵۆ , وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند: ئەگەر ئەمریکا سیستەمی پاتریۆتمان پێ نەفرۆشێت , سیستەمی ئێس ۴۰۰ی زیاتر لە ڕووسیا دەکڕین.

چاوش ئۆغڵۆ بە هۆشدار بە ئەمریکا لەمبارەوە وتی: ئەگەر نەتوانین سیستەمی ناوخۆی دروست بکەین, پێویستمان بە ئەوانە, بەڵام ئەگەر پاتریۆتمان پێ نەدەن , ئێس ۴۰۰ ی زیاتر لە ڕووسیا وەردەگرین.

وتیشی: ئێمە وڵاتێکی سەربەخۆین و سەبارەت بەم کارە خۆمان بڕیار دەدەین.

.....
340