بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە کوردستان ۲۴، ئیبراهیم بیرۆ ، ئەندامی کۆمیتەی پەیوەندی درەوەی ئەنجومەنی نیشتیمانی کوردەکانی سووریا (ENKS) لە لێدوانێکدا بۆ هەواڵنێران سەبارەت بە ڕێککەوتنی تورکیا- ئەمریکا بۆ دامەزراندنی ناوچەی ئەمن لە باکووری وتی: دامەزراندنی ناوچەی ئەمن سێ قۆناغی دەبێت. یەکەم قۆناغ لە گڕکێ سپی تا سەرکانی دەگرێتەوە. دووەمین قۆناغی لە ڕۆژاوای سەرکانی تا ڕووباری دیجلە و قۆناغی سێهەمیش ڕۆژاوای گرێ سپی تا رووباری فوڕات دەگرێتەوە.
وتیشی: لە قووڵایی ۵ تا ۱۴ کیلۆمەتردا لەم ناوچەی ئەمنە هێزەکانی یەپەگە بوونیان نییە. تا ۲۰ کیلۆمەتریش چەکی قورس نییە و بنکە و بارەگاکانی سوپای دیمۆکراتیکی سووریا دادەڕووخێت و بنکەی هاوبەشێ تورکیا – ئەمریکا دادەمەزرێت.
ئەوەشی وت کە تورکیا بوونی هیچ گرووپێکی سەر بە پەکەکە قبووڵ ناکات و بۆیە دەبێت ئێمە لە دانوستانەکاندا وەک نوێنەری کوردەکانی سووریا ئامادە بین. کوردەکان لە سووریا پێویستیان بە گۆڕانکاری بەرفراوانی سیاسی، ئیداری و سەربازی هەیە و تەنیا ڕێگای چارەسەریی کێشەکانیان دانوستان لەگەڵ دیمەشقە نەک جێگایەکی دیکە.
.......
340