(ABNA24.com) گوتاربێژی نوێژی هەینیی تاران بەپێداگری لەسەر ئەوەی کە خەڵکی ئێران بە زەخت و گوشاری ئابوریی دوژمن، دەست لە شۆڕشەکەیان هەڵناگرن، وتی: ئێستا دوژمنان ، خۆڕاگریی گەلی ئێرانیان بۆ دەرکەوتووە.
ئایەتوڵڵا ئیمامی کاشانی بەئاماژە بە پەردەلادران لە سیستەمی بەرگریی مووشەکیی باوەڕی٣٧٣ لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ئێرانەوە، وتی: گەلی مەزنی ئێران، لەباری تەکنیکی جیاجیاوە خاوەن دەسەڵات و توانای زانستی و سەربازییە.
گوتاربێژی نوێژی هەینیی تاران هەروەها وتی: لەو چل ساڵەدا، کۆماری ئیسلامیی ئێران ئاشتی خوازبوونی خۆی بەجیهان سەلماند بەڵام ئەمریکاو بەکرێگیراوانی ، تاوانکارییەکانیان بەجیهانیان پێشان دا.
ئایەتوڵڵا ئیمامی کاشانی ڕوو لە سەرۆک کۆماری ئەمریکا وتی: ترامپ، تۆ خۆت گەمژەی و گەمژەتی خۆت بەجیهان پێشان دا، بەڵام کۆماری ئیسلامیی ئێران و گەلی ئێران ئازاو بوێرن، ئیمام و ڕێبەریی ، ئەو ئازایەتییەیان لەنێو گەنجان و گەلی ئێراندا، بە پەیڕەویی لە ئالوبەیت(ع) شیکردۆتەوە.
/129
٢٤ ئاب ٢٠١٩ - ٠٩:٤٩
News ID: 971124
گوتاربێژی نوێژی هەینیی تاران بەپێداگری لەسەر ئەوەی کە خەڵکی ئێران بە زەخت و گوشاری ئابوریی دوژمن، دەست لە شۆڕشەکەیان هەڵناگرن، وتی: ئێستا دوژمنان ، خۆڕاگریی گەلی ئێرانیان بۆ دەرکەوتووە.