٢٢ ئاب ٢٠١٩ - ٠٨:٢١
جێژنی غەدیری خۆم، جێژنی بەشکۆی ویلایەتە

18ی زیحەجەی ساڵی 1439ی کۆچی مانگی ڕۆژی جێژنی غەدیری خۆم، یەکێکە لە جێژنە گەورەکانی موسڵمانان.

(ABNA24.com) 18ی زیحەجەی ساڵی 1439ی کۆچی مانگی ڕۆژی جێژنی غەدیری خۆم، یەکێکە لە جێژنە گەورەکانی موسڵمانان.

غەدیری خۆم ناوی ناوچەیێکە لە نێوان مەککە و مەدینەدا کە حەزرەتی محەمەد (د.خ) لە حەجەتولویداعدا، حەزرەتی ئیمام عەلی (ع) ی وەکوو جێگرەوەی خۆی بە هەمووان ناساند

غەدیر، ئەنجامی فەزیلەتەکان، چاکی و ڕەوشت بەرزییەکانی حەزرەتی عەلی (ع)ە. کەسێک کە هێمای خواناسی، ئایینداریی، پێبەندی تۆکمە و تەواو بە ئایین و شوێن کەوتەی ڕاستەقینەی حەق و ڕاستیە و خاوەنی ئاقڵ و ئاوەز و ئیرادە و ویستە.

پێغەمبەری نازداری ئیسلام (.خ) لە کاتی گەڕانەوەی لە دوا حەجەکەیدا هەموو ئەو موسڵمانانەی وا بەشداری ئەو ڕێوڕەسمەیان کردبوو و لەگەڵی بوون، لە ناوچەی غەدیری خۆمدا کۆ کردەوە و لەو شوێنەدا حەزرەتی عەلی (ع) وەکوو وەسی و برا و جێگرەوەی خۆی لە لەیان خودای گەورەوە ناساند.

پێغەمبەری خۆشەویست (د.خ) لە وتارە گرینگەکەی غەدیردا فەرمووی: " هەر کەسێک کە من گەورە و مەولایم، پاش من عەلی دەبێتە مەولای ئەو!"

لە وتەکانی ڕەسووڵی خودادا هاتووە کە ڕۆژی غەدیری خۆم سەرترین جێژنی ئوممەتی ئیسلامە و ڕۆژێکە کە خودای گەورە ئایینی خۆی تۆکمە و تەواو کرد و نیعمەتی دابارندووەتە سەر ئۆممەتەکی پێغەمبەردا

بەم چەشنە وەرزێکی نوێ لە مێژووی ئیسلامدا کرایەوە کە هەمان ئیمامەت و ویلایەتە. ویلایەت بەردەوامکەری نەبوەتە. واتە غەدیری خۆم درێژەدەری بیعسەتی پێغەمبەرە و بە ئەنجامی دەگەینێ!

جێژنی غەدیری خۆم کە لە ڕیوایاتی ئیسلامیدا بە عیدۆلئەکبەر واتە گەورەترین جێژن ناودێر کراوە ئەتوانین بە گەورەترین جێژنی هەموو ئایینە ئیلاهییەکان بزانین چوونکە بەرهەمی هەوڵ و تێکۆشانی هەموو نێردراوانی خودا، لەو ڕۆژەدا بە ئەنجام و ئاکام گەیشتووە.

خەڵکی بڕوادار و خوداناسی ئێرانی ئیسلامیش لە ڕۆژی جێژنی غەدیری خۆمدا سەرەڕای ئامادەبوون لە شوێنە پیرۆز و ئایینییەکان و بەڕێوەبردنی جێژن و شادی، سەردانی سەیدەکانیش دەکەن.



/129