(ABNA24.com) بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا، لە دیداری رۆژی یەکشەممەی "عەلی ئەسغەر خاجی" یاریدەدەری پایەبەرزی وەزیری دەرەوەی ئێران لە کاروباری تایبەتی سیاسی و "شیە شیایین" نوێنەری تایبەتی دەوڵەتی چین لە کاروباری سوریا لە تاران،دوایین گۆڕانکارییەکانی سیاسی،مەیدانی و نێو دەوڵەتی سوریا لێکدرایەوە.
پێکهێنانی دۆسییەی یاسای بنەڕەتی، پێویستی گەڕانەوەی ئاوارەکان،کارگرووپی ئال وگۆڕەکان، بنیات نانەوە و گۆرانکارییەکانی هاوپێوەند بە ئیدلیب و باکووری رۆژهەڵاتی سوریا لە مێحوەرەکانی وتوویژەکانی نێوان خاجی و شیایین بووە.
یاریدەدەری پایەبەرزی وەزیری دەرەوەی ئێران لە کاروباری تایبەتی سیاسی و نوێنەری تایبەتی دەوڵەتی چین لە کاروباری سوریا هەروەها بەجەختکردنەوە لە سەر پیویستی بەردەوامیی ڕاوێژە دوو لایانەکان، ترۆریسمیان وەکوو هەرەشەیەکی جیهانی زانیوە.
قەیران لە سووریا لە ساڵی ٢٠١١ەوە دوا بە دوای هێرشی بەربڵاوی تاقمەکانی ترۆریستی کە عەرەبستان،ئەمریکا وهاوپەیمانەکانیان داکۆکییان لێوەدەکەن دەستپێکراوە.
سوپای سوریا بە یارمەتی مۆستەشاری ئێران و پشتگری ڕووسیا توانی دۆسییەی تاقمی ترۆریستی داعش لەم وڵاتە دا داخات.
/129
١٩ ئاب ٢٠١٩ - ٠٥:٥٩
News ID: 969889
یاریدەدەری پایەبەرزی وەزیری دەرڤەی ئێران لە کاروباری تایبەتی سیاسی و نوێنەری تایبەتی دەوڵەتی چین لەکاروباری سوریا بە ئاماژە دان بە جمو جووڵەکانیی ئەمریکاییەکان لە باکووری رۆژهەڵاتی سوریا،جەختیکرد لە سە سەروەری و یەکپارچەیی ئەم وڵاتە و پێویستی بەردەوامکرانیی خەباتی دژی ترۆریسم.