١١ ئاب ٢٠١٩ - ٠٧:١٤
دیداری شاندی ئابووریی نیکاراگۆڤا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئێران؛ لێکدانەوەی ڕەهەندە جۆربەجۆرەکانی هاوکاریی دولایەنە

لێژنەی باڵای ئابووریی نیکاراگۆڤا کە بە سەرۆکایەتیی وەزیری دارایی ئەم ولاتە لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئێران لە تاران دیداری کرد و سەبارەت بە پرسە جۆربەجۆرەکانی هاوکاریی دوولایەنە بیر و ڕای گۆڕییەوە.

(ABNA24.com) لێژنەی باڵای ئابووریی نیکاراگۆڤا کە بە سەرۆکایەتیی وەزیری دارایی ئەم ولاتە لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئێران لە تاران دیداری کرد و سەبارەت بە پرسە جۆربەجۆرەکانی هاوکاریی دوولایەنە بیر و ڕای گۆڕییەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیدارەی گشتیی ڕاگەیاندن و وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە؛ "محەممەد جەواد زەریف" وەزیری دەرەوەی ئێران و "ئیڤان ئاکۆستا" Iván Acosta وەزیری دارایی نیکاراگۆڤا و سەرۆکی شاندی ئابووریی ئەم وڵاتە ڕۆژی شەممە ڕەهەندە جۆربەجۆرەکانی هاوکاریی دوولایەنە لە بورای دەرمانی، بازرگانی، بانکی و کشت و کاڵیان خستە بەر باس و لێکدانەوە.

سەرۆکی لێژنەی ئابووریی نیکاراگۆڤا بە ئاماژە بە هەل و  دەرفەتەکانی پەرە سەندنی هاوکارییەکانی دوو وڵات لە گۆڕەپانی جۆربەجۆری ئابووریی دوولایەنە بەتایبەت لە بواری دەرمانی و کشت و کاڵ و هەروەها پوتانسییەلەکانی نیکاراگۆڤا بۆ کشت و کاڵی بە دەر لە وڵاتی خۆ ، خوازیاری پەرە پێدانی و قووڵتر کردنەوەی زیاتری هاوکارییەکانی ئێران و نیکاراگۆڤا بوو.

پاش ئەو دیدارە "ئیڤان ئاکۆستا" وەزیری دارایی نیکاراگۆڤا و ""فەرهاد دژپەسەند" وەزیری ئابووری و دارایی ئێران، تەبایی نامەی پەرە هاوکاریی ئابووریی دوولایەنەیان واژۆ و مۆر کرد.



/129