١١ ئاب ٢٠١٩ - ٠٧:١٢
پەردەی کەعبە لە ڕۆژی عەرەفەدا گۆڕدرا

پەردەی نوێ کەعبە ئەمڕۆ شەمە هاوکات لە گەڵ ڕۆژی عەرەفە (نۆی زیحەجە ) دوای ششتنی بە گوڵاو لەسەر کەعبە هەڵواسیا .

(ABNA24.com) پەردەی نوێ کەعبە ئەمڕۆ شەمە هاوکات لە گەڵ ڕۆژی عەرەفە (نۆی زیحەجە ) دوای ششتنی بە گوڵاو لەسەر کەعبە هەڵواسیا .

بە گوێرەی  ڕاپۆڕتی  ئیرنا  موسوڵمانەکان  دوای خوێندنی  نوێژی سەرلەبەیانی  ئەمڕۆ  لە مزگەوتی  حەرام  شایەتی   گۆڕینی  پەردەی  کەعبە چێندراو بە حەریر و زێڕ بوون . پەردەی کەعبە  لە 675 کیلوگرام  حەریری  ڕەش  بۆ بەشی دەرەوەیی و  سەوز بۆ بەشی ناوخۆیی  پێکهاتووە .  بۆ  ساز کردنی  پەردەی کەعبە  لە  سەد کیلوگرام دەزووی  زێڕ و 120  کیلوگرام  دەزووی  زیو بۆ نووسینی  ئایەتەکانی قورئان لەسەر پەرەدەکە  کەڵک وەرگیراوە .  هەموو  ساڵێک  لە ڕۆژی  نوی  زیحەجە  کاتێ  کە  حاجیەکان  لە سارای  عەرەفات دا ئامادە دەبن  پەردەی کەعبە  دەگۆڕدرێت . ئەمڕۆ  شەمە  دەی  ئووتی  2019  لە عەربستان نۆی  زیحەجە و ڕۆژی  عەرەفەیە .



/129