(ABNA24.com) بە گوێرەی ڕاپۆڕتی کوردپرێس ماڵپەڕی هەواڵیی هاووڵاتی لە هەواڵێکدا ڕاپۆڕتی دا کە تێپەڕگای سنووری سومار مەندلی لە نێوان ئێران و پارێزگای دیالەی ئێراق بە فەرمانی عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی ئێراق داخرا و هەموو فەرمانبەرانی ئەو تێپەڕگا سنووریە گوێزرانەوە بۆ تێپەڕگاکانی دیکەی ئەو وڵاتە .
هەروەها ڕاگەیندرا کە هۆی داخرانی ئەو تێپەڕگا سنووریە ڕوودانی سەرپێچیگەلێک لەو تێپەڕگایە و هەروەها پێشلکاری لەو تێپەڕگایە بوو .
لە لایەکی دیکەوە کاناڵی تەلەفیزونی ڕووداو ڕاپۆڕتی دا کە دەیان کرێکار و لوری داران و دانیشتوانی ناوچە ئەمڕۆ لە نزیکی تێپەڕگای سنووری س ومار مەندی لە گەڵ ئێران بە بەرپاکردنی خۆپیشاندانی ئاشتیخوازانە بڕیاری بەغدای بۆ داخستنی ئەو تێپەڕگایە مەحکووم کردووە و خوازیاری کرانەوەی ئەو سنوورە بوون .
/129
١١ ئاب ٢٠١٩ - ٠٧:٠٨
News ID: 968169
تێپەڕگای سنووری سومار- مەندلی لە نێوان ئێران و ئێراق بە فەرمانی ڕاستەوخۆی سەرۆک وەزیرانی ئێراق داخرا .