٧ ئاب ٢٠١٩ - ٠٥:٣١
پێداگریی ئەردۆغان لەسەر پێویستیی ئەنجامدانی ئۆپراسیۆن لەباکوری سوریا لەداهاتوویەکی نزیکدا

لەکاردانەوە بەلێدوانی ئەمریکییەکان لەمەڕ قەبووڵنەکراو زانینی هەرچەشنە هەڵمەتێکی تورکیا لەباکوری سوریا، سەرۆک کۆماری تورکیا لە لێدوانێکدا جەختی کرد لەسەر پێویستیی ئەنجامدانی ئۆپراسیۆن لە باکوری سوریا.

(ABNA24.com) لەکاردانەوە بەلێدوانی ئەمریکییەکان لەمەڕ قەبووڵنەکراو زانینی هەرچەشنە هەڵمەتێکی تورکیا لەباکوری سوریا، سەرۆک کۆماری تورکیا لە لێدوانێکدا جەختی کرد لەسەر پێویستیی ئەنجامدانی ئۆپراسیۆن لە باکوری سوریا.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیسنا؛ بەگێڕانەوە لە ماڵپەڕی کەناڵی ڕووسیا ئەلیەوم؛ رەجەب تەییب ئەردۆغان لە قسەگەلێکدا وتی: ئەگەر تورکیا ئەوەی دەبێ ئەمڕۆ لەباکوری سوریا ئەنجامی بدا، نەیکا، باجێکی قورس دەدا لەداهاتوودا.

رەجەب تەییب ئەردۆگان هەڕەشەی کرد؛ وڵاتەکەی لەکاتێکی زۆر نزیکدا ئۆپراسیۆنێکی نوێ لەدژ شەڕڤانانی کورد لە سوریا دەس پێ دەکا. ناوبراو هەروەها بەپێداگری لەسەر ڕێکاری سەربازی لەو ناوچەدا، وتی: تورکیا مافی لەناوبردنی هەموو ئەو هەڕەشەو گوڕەشانەی هەیە کە جێی مەترسین بۆ ئاسایشی نیشتمانی وڵاتەکەی.

ناوبراو وتیشی: چاوەڕوانی ئەوەمان لە ئەمریکا وەک هاوپەیمانمان لە ناتۆ و هاوبەشی ستراتژیکمان هەیە هەنگاوێکی شیاوی هاوپەیمانێکی راستەقینەی لەبارەی دۆسییەی سوریاوە هەڵبگرێ.

ئەو لێدوانانە ڕاست کاژێرێک پاش ئەوە هاتەئاراوە کە مارک ئەسپەر، وەزیری بەرگریی ئەمریکا ئەمرۆ سێ شەممە وشداری دا، هەرچەشنە هەوڵێکی سەربازیی تورکیا دژ بە کوردان لەباکوری سوریا"قەبووڵنەکراو"ـەو ئەمریکا پێش دەگرێ بە پەلاماری یەکلایەنەی ئەو وڵاتە.

بەپێی راپۆری هەواڵدەریی رۆیتەرز، مارک ئەسپەر وەزیری بەرگریی ئەمریکا ڕوو لەو پەیامنێرانەی ناوبراویان لەسەفەر بۆ ژاپۆن هاوڕێتی دەکرد، وتی: ئێمە بەئاشکرا لەسەر ئەو ڕایەین کە هەرچەشنە کردەیەکی یەکلایەنە لەلایەن ئەوانەوە(تورکیا) قەبووڵنەکراو دەبێ.





/129