(ABNA24.com) سەرۆکی ناوەندی خوێندنەوە و لێکۆڵینەوە ستراتێژیکەکانی ئەرتەشی ئێران, وتی: هێز و توانای سەربازی هێزە چەکدارەکانی ئێمە بە شێوەیەکە کە ئیستیکباری جیهانی ناوێرێت دەست بۆ بژاردەی سەرباز ببات.
بە ئاماژە بە ڕووداوەکانی ئەم دواییە لە گەرووی هورموز و دەریای عومان و هەروەها تێکشکانی فڕۆکە سیخوڕییەکەی ئەمریکا و ڕاگرتنی نەوت هەڵگرەکەی بریتانیا لە لایەن هێزەی دەریایی سوپاوە وتی: پێدەچێت ڕووداوگەلێک کە لە ناوچەی کەنداوی فارس ڕووی داوە و دەدات نیشان لە ئەگەری پیکدادانێکی سەربازی بێت بەڵام کاتێک کە قووڵ دەڕوانین، ئەو ئەگەرە زۆر کەمە.
ناوبراو درێژەی دا: هێز و توانی سەربازی هێزە چەکدارەکانی ئێمە بە شێوەیەکە کە ئیستیکباری جیهانی ناوێرێت دەست بۆ بژاردەی سەربازی دژی ئێمە ببات.
ئەمیر پووردەستان وتیشی: کەنداوی فارس وەکوو هومارێکی تەقەمەنییە کە بە تەقینەوەی یەک گوللە دەتوانێت کارەساتێکی گەورە تێیدا روو بدات.
ناوبراو زیادی کرد: تەواوی وڵاتانی خاوەن بەرژەوەندی لە کەنداوی فارس، بە هیچ لەونێک ئامادە نین قەیرانێکی تر لە ناوچەکە ڕوو بدات.
/129
٥ ئاب ٢٠١٩ - ٠٥:٥٨
News ID: 967002
سەرۆکی ناوەندی خوێندنەوە و لێکۆڵینەوە ستراتێژیکەکانی ئەرتەشی ئێران, وتی: هێز و توانای سەربازی هێزە چەکدارەکانی ئێمە بە شێوەیەکە کە ئیستیکباری جیهانی ناوێرێت دەست بۆ بژاردەی سەرباز ببات.