٣٠ تەمووز ٢٠١٩ - ٠٨:١٤
ئەمڕۆ کەسوکاری ئەنفالکراوان لە سەماوە ئامادە دەبن

ئەمڕۆ سێشەمە دوا ڕۆژی هەڵدانەوەی گۆڕە بەکۆمەڵەکانی سەماوە دەبێت و ژمارەیەک لە کەسوکاری قوربانیانی ئەنفال ئامادەی ڕێوڕەسمەکە دەبن، بۆ ئەو مەبەستە ژمارەیەک کەسوکاری قوربانیانی ئەنفال لە گەرمیانەوە بەرەو سەماوە بەڕێکەوتن و بڕیارە دوای دەرهێنانەوەی رووفاتی ئەنفالکراوان پشکنینیان بۆ بکرێت.

(ABNA24.com) ئەمڕۆ سێشەمە دوا ڕۆژی هەڵدانەوەی گۆڕە بەکۆمەڵەکانی سەماوە دەبێت و ژمارەیەک لە کەسوکاری قوربانیانی ئەنفال ئامادەی ڕێوڕەسمەکە دەبن، بۆ ئەو مەبەستە ژمارەیەک کەسوکاری قوربانیانی ئەنفال لە گەرمیانەوە بەرەو سەماوە بەڕێکەوتن و بڕیارە دوای دەرهێنانەوەی رووفاتی ئەنفالکراوان پشکنینیان بۆ بکرێت.

بەپێی ئاگادارییەک کە بۆ ڕۆژنامەنووسان بڵاو کراوەتەوە، 35 کەس لە کەسوکاری قوربانیانی ئەنفال و نوێنەری هەندێک لە رێکخراوەکانی تایبەت بە کارکردن لە کەیسی ئەنفال لە گەرمیانەوە بەڕێکەوتوون بەرەوە سەماوە بۆ ئەوەی لە کۆتا رۆژی پڕۆسەی دەرهێنانی قوربانیەکانی ناو ئەو گۆڕە بەکۆمەڵە ئامادەبن کە بڕیارە  ئەمڕۆ سێشەمە بەڕێوە بچێت و دواتر رەوانەی پزیشکی داد دەکرێن لە بەغدا بۆ ئەنجامدانی پشکنینی (DNA).

هەفتەی ڕابردوو پڕۆسەی هەڵدانەوەی گۆڕێکی بە کۆمەڵی قوربانیانی ئەنفال لە بیابانەکانی نوگرەسەلمان دەستی پێ کرد، کە روفاتی نزیکەی 100 ژن و منداڵی تێدایە و مێژوەکەی دەگەڕێتەوە بۆ زستانی ساڵی (1988).



/129