٢٧ تەمووز ٢٠١٩ - ٠٧:٣٩
ئایەتوڵڵا خاتەمی : چەتەگەریی دەریاڤانی بریتانیا بیرهێنەرەوەی دڕندەکاری ئەو وڵاتەیە دژبە گەلی ئێران

گوتاربێژی نوێژی هەینیی ئەمڕۆی تاران وتی: چەتەگەریی دەریایی بریتانیا لەمەڕ ڕاگرتنی نەوتهەڵگری ئێرانی لە جەبەل تاریق، بیرهێنەرەوەی دڕندەکاریی بەرفراوانی ڕێوی پیری کولۆنیالیستە دژبە گەلی ئێران لەساڵانی ڕابردوودا.

(ABNA24.com) ئایەتوڵڵا "سەید ئەحمەد خاتەمی" لە گوتارەکانی ئەم حەوتەی نوێژی هەینیی تاران، وتی: تاوانکاریی بەرفراوانی ئینگلیز لەدژ گەلی ئێران، بۆ وێنە پیلانی دابەشکرانی ئێران لە سەدەکانی نۆزدە وبیستی زایینی، بەتاڵان بردنی سەرچاوەکانی ئێران، گرێدانی گرێبەستگەلی ئیستعماری، هێنانەدی قات و قڕی و مەرگی بەسەدان هەزار ئێرانی لەدوو خولی شەڕی جیهانی، دەسوەردان لە سەرکوت کردنی گەلی ئێران لەجەنگەی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی و هاوکاری لەگەڵ ئەمریکا لەمەڕ بایکۆت کردن و پێکهێنانی هاوپەیمانی دژ بەئێران، هۆکاری نەفرەتی هەمیشەیی گەلی ئێران لەو ڕێویە پیرەی ئیستعمارە.

گوتاربێژی نوێژی هەینیی تاران، ئاماژەی کردە پەیامی مەزنایەتی و سەربەرزیی گەلی ئێران بە جیهانیان و وتی: خرانەخوارەوەی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی دەسدرێژکار و سیخوڕیی ئەمریکا لە خاکی ئێرانداو ڕاگرتنی کەشتی پێشێلکاری ئینگلیزی لە گەرووی هورموز، باڵادەستیی هێزە چەکدارەکانی ئێرانی پێشانی جیهانیان دا.

ئایەتوڵڵا خاتەمی ئاماژەشی کردە دیداری شاندی بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی فەلەستین(حەماس) لەگەڵ ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی و وتی: هەوڵی زایۆنییەکان لەبیرچوونەوەی پرسی فەلەستین و بەعەرەب مانەوەی بابەتەکەیە بەڵام ڕوانگەی ئێران لەمەڕ پرسی فەلەستین تەواو پرسێکی جیددییەو لەسەر ئەو بابەتە سور و مکوڕە و خۆڕاگریی دەکا.

گوتاربێژی نوێژی هەینیی تاران هەروەها لەبارەی ناجێگیربوونی باری جەستەیی "شێخ ئیبراهیم زەکزاکی" ڕێبەری بزووتنەوەی ئیسلامیی نیجریە، وتی: رژیمی سەعودی و زایۆنی لەودیوی کردەی دژە مرۆیی حکومەتی نیجریە لەدژ شێخ زەکزاکی و هاوسەرەکەی و زیندانی کردنی ئەوانن کە دەبێ لە سەرەنجامی کردەکانیان بترسن.




/129