٢٥ تەمووز ٢٠١٩ - ٠٥:٤٢
قۆڵبەست کرانی ژمارێک لە فەلەستینیان لە لێواری رۆژئاوای چۆمی ئۆردۆن

سەربازانی زایۆنی لە درێژەی کردەی دوژمنکارانەیان جارێکی دیکە هێرشیان کردە سەر ناوچە جیاجیاکانی لێواری رۆژئاوای چۆمی ئۆردۆن.

(ABNA24.com) سەربازانی زایۆنی لە درێژەی کردەی دوژمنکارانەیان جارێکی دیکە هێرشیان کردە سەر ناوچە جیاجیاکانی لێواری رۆژئاوای چۆمی ئۆردۆن.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، سەربازانی زایۆنی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەمە بەهێرش کردنەسەر ناوچە جیاجیاکانی لێواری رۆژاوا، بیست و سێ فەلەستینیان قۆڵبەست کرد.

بەپێی ڕاگەیاندنی ناوەندی کاروباری یەخسیرانی فەلەستینی؛ ژماری فەلەستینییە گیراوەکان گەیشتووەتە پێنج هەزار و٧٠٠کەس. بەپێی ڕاپۆری میدیا هەواڵییەکان لەنێو گیراوانی فەلەستینی، ٢٣٠منداڵ، ٤٨ ژن، ٥٠٠ بەندکراوی بێ تاوان و هەزار و ٨٠٠ نەخۆش بەرچاو دەکەوێ.

لەلایەکی دیکەوە، سەربازانی زایۆنی ماڵی فەلەستینیەکیان لە ئاوایی"عەرعەرە"ی شاری قودس وێڕان کرد، لە تێکهەڵچوونی سەربازانی زایۆنی لەگەڵ دانیشتووانی ئەو ئاواییە، سێ فەلەستینی قۆلبەستکران وچەند کەسی دیکەش بریندار بوون.

داگیرکەرانی زایۆنی رۆژی دووشەممەش دەیان ماڵی فەلەستینیان لە ئاوایی "سورباهر" هەڵکەوتوو لە باشوری رۆژهەڵاتی قودس وێران کرد.

رژیمی زایۆنی بەنیازە لەڕۆژانی داهاتوودا زیاتر لە٢٠٠یەکەی نیشتەجێبوونی دیکە لە قودسی داگیرکراو وێران بکا. کردەی زایۆنییەکان لەمەڕ وێران کردنی ماڵ و حاڵی فەلەستینیان لەقودس، لەگەڵ کاردانەوەی توندی ناوچەیی و جیهانی بەرەوڕوو بووە.



/129