٢١ تەمووز ٢٠١٩ - ٠٩:٥٠
شەمخانی : وتەکانی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا هێمایەکن لە بێ بەڵێنی

سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی ئێران ، وتەکانی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی کوشکی سپی لەمەڕ ئەوەی کە گۆیا ئێران مافی پیتاندنی نیە بە هێمایەک لە بەڵێنشکێنی ، یەکلایەنە خوازی و لەبەرچاونەگرتنی یاسا نێونەتەوەییەکانی ئەمریکا زانی

(ABNA24.com) جان بوڵتون  ڕاوێژکاری  ئاسایشی نیشتمانی کۆشکی سپی لە وتەگەلێکی  بێ بنەمادا  بانگەشەی  کرد  ڕێگا دان  بە ئێران بۆ پاراستنی  تواناییەکانی پیتاندن یورانیوم یەکێک  لە خراپترین هەڵەکانی  ڕێککەوتنی ناڤۆکی بووە . بە گوێرەی  ڕاپوڕتی   ئیرنا عەلی شەمخانی سکرتێری  ئەنجومەنی  باڵای  ئاسایشی  نیشتمانی  ئێران  ڕۆژی  شەمە  لە کاردانەوە  بە  وتەکانی   جان بوڵتون بۆ نەبوونی  مافی  پیتاندنی  یورانیومی  ئێران  وتی  وتەکانی  ڕاوێژکاری  ئاسایشی نیشتمانی  کوشکی سپی  هیچ جۆرە  بایخ و ئیعتبارێکی مافەوانی  نیە .  شەمخانی  بە وتنی ئەوەی کە  پیتاندنی یورانیوم بە مەبەستی  ئاشتیخوازانە  ، مافی  هەموو  وڵاتانێکە  کە ئەندامی  پەیماننامەی  ئێن پی تین  و کەس ناتوانێ  بیانداتێ  یان  بستێنەتەوە   وتیشی   قەبووڵ کرانی  مافی  یاسایی  ئێران بۆ پیتاندنی  یورانیوم  لە لایەن  ئەمریکاوە  مەرجی  هاتنی  تاران بۆ ناو  وتووێژە  ناڤوکیەکانە


/129