(ABNA24.com) گەشتییە ئاوگەڕەکانی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی، پاپۆڕێکی بیانیی ھەڵگری یەک ملوێن لیتر سووتەمەنیی قاچاخیان لە باشووری دوورگەی لارک لە کەندوای فارس ڕاگرت.
بەپێی ڕاپۆرتی کەناڵی هەواڵیی ئەلعالەم ،پەیوەندیی گشتی ناوچەی یەکەمی دەریایی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران لە ئاگاداری نامەیەک دا ڕایگەیاند: لە ئەنجامی ھەڵمەتێکی شوێنگرتن و کۆنترۆڵی ھاتوچۆی ئاوگەڕەکان لە کەنداوی فارس بە مەبەستی دۆزینەوەو بەرنگار بوونەوەی قاچاخی گەڵاڵە بۆکراو،گەشتییە ئاوگەڕەکانی ناوچەی یەکەمی دەریایی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی لە کەنداوی فارس و گەرووی ھۆرمۆز پاش دڵنیا بوون لە قاچاخی سووتەمەنی بە ھۆی پاپۆڕێکی بیانی، لە ھەڵمەتێکی خافڵکەرانەدا ئەو پاپۆڕەیان کە ھەڵگری یەک ملوێن لیتر سووتەمەنیی قاچاخ بوو پاش ھاواھەنگی و وەرگرتنی بڕیاری دادەڤانی، لە باشووری دووزگەی لارک دا ڕاگرت.
لەم ئاگاداری نامەیەدا ھاتووە: ئەم پاپۆڕەی کە دوو ملوێن لیتر سووتەمەنی دەگرێت بە ١٢ فەرمانبەری بیانییەوە لە ھەل و مەرجێکدا کە بەڕێوە بوو ھەتا سووتەمەنیی قاچاخ لە بەلەمە ئێرانییەکانەوە بگوازێتەوە بۆ پاپۆڕگەلێک کە لە مەودایەکی دوورتردا بوون، لە ئەنجامی لەسەرھەست بوونی جەنگاوەرانی ھێزی دەریایی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران ئەرکەکەی بە نیوەچڵی مایەوەو دەستی گیرا بە سەردا.
پەیوەندیی گشتی ناوچەی یەکەمی دەریایی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران، بانگەشەی میدیاکانی ڕۆژئاوای لەمەڕ دەست گیران بە سەر پاپۆڕێکی دیکەدا لە ماوەی ڕۆژانی ئەم دواییە لە لایەن ئێرانەوە بە درۆ خستووەتەوە.
/129
ڕاگیرانی پاپۆڕێکی بیانیی ھەڵگری سووتەمەنیی قاچاخ لە لایەن گەشتیە ئاوگەڕەکانی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی
٢٠ تەمووز ٢٠١٩ - ٠٩:٥٧
News ID: 962920
گەشتییە ئاوگەڕەکانی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی، پاپۆڕێکی بیانیی ھەڵگری یەک ملوێن لیتر سووتەمەنیی قاچاخیان لە باشووری دوورگەی لارک لە کەندوای فارس ڕاگرت.