٢٠ تەمووز ٢٠١٩ - ٠٩:٥٦
پێداگریی گوتاربێژی نوێژی هەینیی تاران لەسەر ئازادکرانی شێخ "ئیبراهیم زەکزاکی"

گوتاربێژی نوێژی هەینیی تاران وێڕای دەربڕینی دڵگرانیی خۆی لە شپرزەبوونی حاڵی شێخ "ئیبراهیم زەکزاکی" سەرۆکی بزووتنەوەی ئیسلامیی نیجریە لە نێوگرتووخانەدا، پێشی داگرت لەسەر ئازادکرانی ناوبراو .

(ABNA24.com) گوتاربێژی نوێژی هەینیی تاران وێڕای دەربڕینی دڵگرانیی خۆی لە شپرزەبوونی حاڵی شێخ "ئیبراهیم زەکزاکی" سەرۆکی بزووتنەوەی ئیسلامیی نیجریە لە نێوگرتووخانەدا، پێشی داگرت لەسەر ئازادکرانی ناوبراو .

شێخ "ئیبراهیم زەکزاکی" ڕێبەری بزووتنەوەی ئیسلامیی نیجریە لەساڵی٢٠١٥وە کە سوپای نیجریە پەلاماری کردەسەر ماڵەکەی لەشاری "زاریا"، لە زیندان دایە.

زەکزاکی و هاوسەرەکەی لەو پەلامارەدا بریندار بوون و دوو کەس لەمنداڵەکانیان و بەسەدان کەس لە پەیڕەوانیشی شەهید کران.

شێخ زەکزاکی بێ هیچ جۆرە ڕاژەکاریەکی پزشکی و چارەسەریەک و بێ هیچ پەیوەندی گرتنێک بە خێزانە نەخۆشەکەی، هەروا لە زیندان دایە.

ئایەتوڵڵا "محەممەد ئیمامی کاشانی" لە گوتارەکانی نوێژی هەینیی ئەو حەوتەی تاران وتی: حکومەت و سەربازانی نیجریا بەپاڵپشتیی ئەمریکا، رژیمی زایۆنی و ئالی سەعود ئەو چەشنە تاوانکاریانە ئەنجام دەدەن.

ئایەتوڵڵا ئیمامی کاشانی هەروەها بەئاماژە بە کردەکانی سەرۆک کۆماری ئەمریکا بۆ وێنە کشانەوەی لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی ، وتی: ئەمریکا لەسەردەمی دەسەڵاتدارەتی ترامپدا، لەوپەڕی سووکایەتی دایە لەئاستی جیهانیدا.

گوتاربێژی نوێژی هەینیی تاران، کەمکرانی بەڵێنیەکانی هاوپێوەند بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی لەلایەن ئێرانی ، بە وەڵامێک بە پەیمان شکێنی ئوروپییەکان زانی و وتی: ئوروپاییەکان دەبێ وادەکانیان جێ بەجێ بکەن، دەنا ئێران درێژە دەدا بە کەمکردنەوەی وادە و بەڵێنیەکانی.

ئایەتوڵڵا ئیمامی کاشانی ئاماژەشی کرد بە کردەی هێزی دەریایی ئینگلیز لەمەڕ ڕاگرتنی نەوتهەڵگری ئێرانی و وتی: ئەو کردەی ئینگلیز، نایاسایی و لەدژ یاساوڕێسا نێودەوڵەتییەکانە.



/129