(ABNA24.com) ئێران و پاکستان لە هەشتەمین کومیتەی هاوبەشی بازرگانیی دوو وڵات لە ئیسلام ئاباد ، یادداشتی تەبایی نامەی هاریکاریان واژۆ کرد .
بە پێی راپۆرتی ئیرنا ، بە گوێرەی ئەم تەبایی نامەیە کە رۆژی هەینی لە لایەن رەزا ڕەحمانیی وەزیری پیشە سازیی و کانگە و تیجارەتی ئێران و عەبدوڕەزاق داوود راوێژکاری سەرۆک وەزیرانی پاکستان بۆ کاروباری پیشەسازیی و تیجارەت ئیمزا کرا ، دوو لایەن لە بواری هاریکاریی بازرگانیی بە تایبەت لە ناوچە هاوبەشە سنووریەکاندا ، گەشەی چالاکیی دەریایی و گەمیەوانیی و تیجارەتی کاڵاگۆڕینەوە هاریکایی دەکەن .
وەزیری پیشە سازی و کانگە و تیجارەتی ئێران کە سەردانی ئیسلام ئابادی کردووە ، رۆژی هەینی لە گەڵ عیمران خان سەرۆک وەزیرانی پاکستانیش دیدار و وتووێژی کرد .
/129
٦ تەمووز ٢٠١٩ - ٠٦:١٣
News ID: 958076
ئێران و پاکستان لە هەشتەمین کومیتەی هاوبەشی بازرگانیی دوو وڵات لە ئیسلام ئاباد ، یادداشتی تەبایی نامەی هاریکاریان واژۆ کرد .