٤ تەمووز ٢٠١٩ - ٠٥:٣٨
پیرۆزبایی گەییشتنی ساڵگەڕی لەدایک بوونی حەزرەتی مەعسومە(س)

ئێرانی ئیسلامی لە ساڵگەڕی لەدایک بوونی حەزرەتی فاتیمەی مەعسومە(س) خوشکی ئیمامی ڕەزا(ع)، ئیمامی ھەشتەمی شێعەکانی جیھان نوقمی شادییە.

(ABNA24.com) ئێرانی ئیسلامی لە ساڵگەڕی لەدایک بوونی حەزرەتی فاتیمەی مەعسومە(س) خوشکی ئیمامی ڕەزا(ع)، ئیمامی ھەشتەمی شێعەکانی جیھان نوقمی شادییە.

ئەمڕۆ پێنج شەممە یەکەمی زیقەعدەی ساڵی ١٤٤٠ کۆچیی مانگی ساڵگەڕی لە دایک بوونی متفەڕکی حەزرەتی فاتیمەی مەعسومە(س) کچی بەڕێزی حەزرەتی ئیمام موسای کازم(ع) ئیمامی حەوتەمی شێعەکانی جیھانە.

حەزرەتی فاتیمەی مەعسومە(س) کە لە ڕۆژی یەکەمی زیقەعدەی ساڵی ١٧٣ی کۆچیی مانگی لە شاری مەدینەدا دایک بوو، ھێمای فەزیلەتی زۆر بوو.

لە ئێرانی ئیسلامی دا ڕۆژی لە دایک بوونی حەزرەتی فاتیمەی مەعسومە(س)  وەک ڕۆژی کچ ناودێری کراوە.

لە شەوی لە دایک بوونی کەریمەی ئەھلی بەیتی عیسمەت و تەھارەت(ع)، حەزرەتی فاتیمەی مەعسومە(س) ، گڵکۆی پاکی بەڕێزیان لە شاری پیرۆزی قوم لە باشووری تاران نوقمی ئاھەنگ و شادی بوو.

لە ئەمڕۆوە کە ساڵگەڕی لە دایک بوونی حەزرەتی فاتیمەی مەعسومە(س) ە ھەتا ١٤ی ژوئیە ھاوکات لەگەڵ ساڵگەڕی لە دایک بوونی ئیمامی ڕەزا(ع)، ئیمامی ھەشتەمی شێعەکانی جیھان وەک دەیەی کەرامەت ناودێری کراوە.

ڕادیۆو تەلەفزیۆنی کۆماری ئیسلامیی ئێران ساڵگەڕی لە دایک بوونی حەزرەتی فاتیمەی مەعسومە(س) لە ھەموو ھۆگرانی ئەھلی بەیتی عیسمەت و تەھارەت(ع)، پیرۆز دەکات.



/129