(ABNA24.com) لە پەلاماری کەسانی چەکداری نەناسراو بۆ سەر کاروانی وەزیری کاروباری ئاوارەکانی لوبنان ، دوو کەس کوژران .
بەپێی راپۆرتی ئەلمەیادین ، ساڵح غەریب وەزیری کاروباری ئاوارەکانی لوبنان گوتی ، کاروانی هەڵگری ئەو رۆژی یەکشەممە کەوتە بەر پەلاماری کەسانی چەکداری نەناسراو لە ناوچەی قەبر شەمونی پارێزگەی جەبەلی لوبنان کە لە ئەنجامدا دوو کەس کوژران و کەسێکیش بریندار بوو .
بەر لەوە سەرچاوە لوبنانیەکان باسی برینداربوونی سێ پاسەوانی ساڵح غەریبیان کردبوو .
بە دوای ئەم پەلامارەدا ، میشڵ عەون سەرۆکی لوبنان بەمەبەستی کۆنتڕۆڵی رەوشی ئاسایشی ، ئەندامانی ئەنجوومەنی باڵای بەرگریی بۆ بەڕێوەچوونی کۆبوونەوە بانگێشت .
/129
٣ تەمووز ٢٠١٩ - ٠٥:١٣
News ID: 957340
لە پەلاماری کەسانی چەکداری نەناسراو بۆ سەر کاروانی وەزیری کاروباری ئاوارەکانی لوبنان ، دوو کەس کوژران .