(ABNA24.com) وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران شەوی ڕابردوو لە کاردانەوە بە کەشنانەوەی ئەمدواییەی کاربەدەستانی ئەمریکایی بەتایبەت وتەبێژی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ئەم وڵاتە کە ئەمدواییە وتبووی" ئێران دەبێ دیپلۆماسی بە دیپلۆماسی وەڵام بداتەوە" ڕایگەیاند: ئێران دیپلۆماسی بە دیپلۆماسی و گوشار بە خۆڕاگری وەڵام دەداتەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ "سەید عەبباس موسەوی" بە ئاماژە بەوەی کە لە قامووسی دەوڵەتی ئەمریکادا دیپلۆماسی بە مانای بایکۆت و تیرۆریزمی ئابوورییە ، جەختیشی کرد ئێران تا ئێستا شتێکی جگە لە بایکۆتی نایاسایی، شەڕ و تیرۆریزمی ئابووریی لە دەوڵەتی ئەمریکا نەبینەوە کە وەڵامی بداتەوە.
وتەبێژی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا ڕۆژی شەممە لە لێدوانێکی بێشەرمانەدا خوازیاری ڕاگیردرانی تۆکمە و تەواوی بەرنامەی ئاشتیانەی ئێران بوو.
"گەرێت مارکوس" Garrett Marquis هەروەها بانگەشەی "دۆناڵد ترەمپ"ی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەمەڕ ئامادە بوونی بۆ دانوستان لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێرانی بە دیپلۆماسی لە قەڵەم دا و پێی داگرت تاران دەبێ داخوازی ترەمپ بۆ دیپلۆماسی بە دیپلۆماسی وەڵام بداتەوە.
سەرۆک کۆماری ئەمریکا پاش چوونەدەری نایاسایی لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی شێوازی جۆربەجۆری تاقی کردۆتەوە بۆ ئەوەی ئێران ناچار بە دانوستان بکات.
هەر لەم ئاراستەیەدا؛ ترەمپ پاش چوونەدەری لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی کەمپەینێکی هەمەلایەنەی بۆ وەبن گوشاری نانی ئێران وەڕێخستووە.
ترەمپ ڕایگەیاندووە ئامانجی لە "کەمپەینی زیاترین گوشار" دژ بە ئێران، گەیشتنە ڕێککەوتنێکی نوێ لەگەڵ تارانە کە لەودا هەموو پرسەکانی دڵخوازی ئەمریکا لەبەرچاو بگیردرێ.
حەزرەتی ئایەتووڵڵا خامەنەیی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران چوارشەممەی ڕابردوو لە دیداری سرۆک، بەرپرسان و ژمارێک لە دادوەران و فەرمانبەرانی دەزگەی داد، ئامانجی سەرەکیی پێشنیاری دانوستانی ئەمریکای بە " بێ دەسەڵات کردنی گەل و نەهێشتنی فەکتەرەکانی دەسەڵاتدارێتیی ئێران" زانی و رایگەیاند: ئەمریکاییەکان ئیستاکە لەبەر ترسیان لە فەکتەرەکانی دەسەڵاتداریی گەلی ئێران، دەترسن بێنە پێشەوە هەر بۆیە دەیانهەوێ بە دانوستان، ئەو چەکە و هۆکارەکانی دەسەڵاتدارێتی لە دەستی ئێران دەربێنن تا ئەوەی پێیان خۆشە بە سەر گەلی ئێرانی بێنن.
کۆماری ئیسلامیی ئێران وەکوو یەکێک لە ئەندامانی سەرەکیی بەرەی خۆڕاگری، دەورێکی بنەڕەتی لە بەرەنگاربوونەوەی پیلان و کردەوەکانی بەرەی ئەمریکایی - زایۆنی لە ناوچەکە دەگێڕێ.
/129
٣ تەمووز ٢٠١٩ - ٠٤:٥٢
News ID: 957313
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران شەوی ڕابردوو لە کاردانەوە بە کەشنانەوەی ئەمدواییەی کاربەدەستانی ئەمریکایی بەتایبەت وتەبێژی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ئەم وڵاتە کە ئەمدواییە وتبووی" ئێران دەبێ دیپلۆماسی بە دیپلۆماسی وەڵام بداتەوە" ڕایگەیاند: ئێران دیپلۆماسی بە دیپلۆماسی و گوشار بە خۆڕاگری وەڵام دەداتەوە.