٢ تەمووز ٢٠١٩ - ٠٤:٢٥

وتەبێژی وەزاڕەتی کاروباری دەرەوەی ئێران بە ئاماژەدان بە میکانێزمی تایبەتی ماڵیی ئوروپا وئێران ئینستێکس وتی: دۆخی ئێستاکەی جێ بەجێ کردنی ئینستێکس جێ ڕەزامەندی نیە .

(ABNA24.com) وتەبێژی وەزاڕەتی کاروباری دەرەوەی ئێران بە ئاماژەدان بە میکانێزمی تایبەتی ماڵیی ئوروپا وئێران ئینستێکس وتی: دۆخی ئێستاکەی جێ بەجێ کردنی ئینستێکس جێ ڕەزامەندی نیە .

" سەیید عەباس موسەوی : ڕۆژی دوشەممە لە ناوکۆڕی هەواڵنێران بە ڕاگەیاندنی ئەمە کە چەند ڕۆژ هەتا کۆتایی موڵەتی شەست ڕۆژەی ئێران بە ئوروپیەکان ماوە، هیواداری دەربڕی": ئوروپیەکان بتوانن هەنگاوی گرینگ وهەڵمەتیانە سەبارەت بە جێ بەجێ کردنی ئینستێکس هەڵگرن وئەگەر هەڵنەگرن ئێران هەنگاوی دووهەمی خۆی هەڵدەگرێت.موسەوی وتی: ئەگەر هەنگاوی کردەیی تر ، هەستپێکراوتر وجێ ڕەزامەندی تر لەلایەن ئورپیەکانەوە هەڵبگیردرێت کردەوەی کەم کرانی وادەو بەڵێنی ئێرانیش لە بەرجام جیی گەڕانەوەیە، بەڵام ئەگەر وانەبێت ، ئێران ڕەوتی کەم کرانی وادەو بەڵێنەکانی درێژە پێ ئەدات . مای ٢٠١٨ هاوکات لەگەڵ چوونە دەری ئەمریکا لە بەرجام ، بیروکه ی وەگەڕ خستنی کاناڵی ماڵیی تایبەت بۆ هاسان کاری تیجارەتی کۆمپانیە بچوک ومام ناوەندیە ئوروپیەکان لەگەڵ ئێران هاتە ئاراوە، لەوکاتەوە، ئوروپا هەرجار  تۆمار کردنی ئەم میکانیزمەی بە بیانوی جۆربەجۆر وەدوا دەخست. لە حاڵێکدا کە ئوروپا ٣١ی ژانێڤەری ٢٠١٩ سەرەنجام دوای چەندین مانگ  بە فەرمی وەگەڕ خستنی تۆڕی تایبەت بە تیجارەت لەگەڵ ئێران بەناوی ئینستێکسی ڕایگەیاند بەڵام ئەم کەناڵە ماڵیە ٢٨ی ژوئەنی ٢٠١٩ جێبەجێ کرا.




/129