٣٠ حوزەیران ٢٠١٩ - ٠٥:١٠
رەوانەکرانی سەربازانی تایبەتی سوپای تورکیا بۆ سنورەکانی سوریا پاس هێرش کرانەسەر پێگەی دەیەمی تورکیا لە ئیدلەب

دوابەدوای هێرشی ڕۆژی ڕابردووی سەر پێگەی دەیەمی سوپای تورکیا لە ئیدلەب و کوژرانی سەربازێکی سوپای ئەو وڵاتە لەو هێرشەدا، ئەرکانی سەرکردایەتی هێزە چەکدارەکانی تورکیا ڕایگەیاند، کۆماندۆ( هێزی سەربازیی تایبەت)ی نوێ ڕەوانەی سنورەکانی سوریا کراون.

(ABNA24.com) دوابەدوای هێرشی ڕۆژی ڕابردووی سەر پێگەی دەیەمی سوپای تورکیا لە ئیدلەب و کوژرانی سەربازێکی سوپای ئەو وڵاتە لەو هێرشەدا، ئەرکانی سەرکردایەتی هێزە چەکدارەکانی تورکیا ڕایگەیاند، کۆماندۆ( هێزی سەربازیی تایبەت)ی نوێ ڕەوانەی سنورەکانی سوریا کراون.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی کوردپرێس بەگێڕانەوە لە ڕۆژنامەی ملییەت؛ پاش هێرشی رۆژی ڕابردووی سەر پێگەی دەیەمی سوپای تورکیا لە ئیدلەب وکوژرانی سەربازێکی سوپای ئەو وڵاتە لەو هێرشەدا، ئەرکانی سەرکردایەتی هێزە چەکدارەکانی تورکیا ڕایگەیاند، کۆماندۆی نوێ(هێزی سەربازیی تایبەت) ی ڕەوانەی سنورەکانی سوریا کردووە.

لە هەواڵە بڵاوکراوەکان لەزمان هێزە چەکدارەکانی تورکیا، کاروانێکی پێکهاتوو لە کۆماندۆکانی سوپای تورکیا لە پێگە جیاجیاکانی ئەو وڵاتە هاوڕێ لەگەڵ ئۆتۆمبیلە زرێپۆشە نەفەرهەڵگرەکانی سوپای تورکیا بۆ ناوچەی سنوری لە پارێزگای خەتای ڕەوانە کراون.

ئەو کاروانە پاش ئەوەی گەیشتە پارێزگای سنوریی خەتای سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لەخاڵی سفری سنوریی کریکخان جێگیرکران.

ئامانج لەو کارە، بەهێزکرانی یەکە سنوریەکان لەباشوری تورکیا ڕاگەیێندراوە.




/129