٣٠ حوزەیران ٢٠١٩ - ٠٤:٤٦
گوتاربێژی نوێژی هەینیی تاران: خۆڕاگری و شکست هێنان بە ئیرادەی سستی دوژمن، ستراتژیای یەکجاری وهەمیشەیی ئێرانە

ئیمام جومعەی کاتیی تاران وتی: پێوشوێن گرتن و تێکشکاندنی پێشکەوتەترین فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی سیخوڕیی ئەمریکا پێشاندەری ستراتژیای هەرەقەتی کۆماری ئیسلامی لەمەڕ درێژەدان بەخۆڕاگری و تێکشکاندنی ئیرادەی لەرزۆکی دوژمنە.

(ABNA24.com) ئیمام جومعەی کاتیی تاران وتی: پێوشوێن گرتن و تێکشکاندنی پێشکەوتەترین فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی سیخوڕیی ئەمریکا پێشاندەری ستراتژیای هەرەقەتی کۆماری ئیسلامی لەمەڕ درێژەدان بەخۆڕاگری و تێکشکاندنی ئیرادەی لەرزۆکی دوژمنە.

حوججەتولئیسلام وەلموسلین"سەید محەممەد حەسەن ئەبوتوڕابی فەرد" لە گوتارەکانی ئەو حەوتەی نوێژی هەینیی تاران، وتی: ئیرادەی پۆڵائینی ئێران لەلایەن گشت سیاسەتوانانی جیهان، هێزەکانی وەفادار بە بەرەی خۆڕاگری و تەنانەت بەکرێگیراوانی بێ شووناسی ئەمریکا لەناوچەدا هەست پێکراوە.

گوتاربێژی نوێژی هەینیی تاران ئاماژەی کردە دانپێدانانی جیهانیان لەمەڕ دزەو دەسەڵاتی ئێران لەناوچەداو شکست هێنانی سیاسەتەکانی ئەمریکا و وتی: ستراتژیای بەرەڤانی و پێش پێگرانەی ئێران هەڵگری پەیامێکی ڕوون و گرینگە کە ئەویش وەڵامدانەوەی پتەو، لێبڕاوانەو خێرا بەهەرچەشنە پێشێلکردنێکی سنوری ئاسمانی، ئاویی و خاکی کۆماری ئیسلامییە.

ناوبراو لەدرێژەی قسەکانیدا وتی: لەبارودۆخێکدا کە کاربەدەستانی ئەمریکی یاساوڕێسا و پەیمانە نێودەوڵەتییەکان بن پێ دەخەن و لەهەوڵدان هەتا میکانیزمە ناسراوە جیهانییەکانی ئاشتی وئاسایشی جیهانی بێ بایخ بکەن، بایکۆتی پڕشورەیی حکومەتی ئەمریکا، دەوڵەت و دەم و دەزگەی دەسەڵاتداری ئەو وڵاتەی خستووەتە باری سەرەڕۆیێکی سەرکێشی جیهانی.



/129