(ABNA24.com) سزایی تەمەلی، هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتیکی گەلان(هەدەپە) پاش ڕاگەیێندرانی ئەنجامی هەڵبژاردنی دووبارەی ئەستەمووڵ بەئامادەبوون لە بنکەی ئەو پارتە لەلێدوانێکدا بە پەیامنێران وتی: کاتی ئەوە گەیشتووە دەستورێک داڕێژراو لەسەر بنەمای دیموکراتیک بۆ تورکیا ئامادە بکرێ.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس بەگێڕانەوە لە رۆژنامەی ئەورەنسل، سزای تەمەلی هاوسەرۆکى پارتی دیموکراتیکی گەلان (HDP) دواى ڕاگەیاندنی ئەنجامی هەڵبژاردنى ئیستەنبول بەئامادەبوون لە بنکەی ئەوپارتە لە دیمانەیەکی رۆژنامەوانیدا وێڕای سوپاس وێژی لە خەڵکی کوردو لایەنگرانی هەدەپە لەبەر داکۆکی کردنیان لە ستراتژیای ئەو پارتە لە هەڵبژاردنەکاندا وتی: ئیدی کاتی ئەوە هاتووە کە ٢٤ی ژۆئەن و دوای ئەو بەروارەش ئاوڕی لێ بدرێتەوە. تورکیا بەوەی وا پێویستی بوو، گەیشت. چەندین جار ڕامانگەیاندبوو، ئەوەی وا تورکیا پێویستی پێی بوو ئیئتلافێکی دیموکراسی یە. ئێستا ئەو بەرپرسایەتییەی لە ئەستۆی سیاسەتە، ئەوەیە. گرینگترین ئەنجامی دەسخراو لە هەڵبژاردنەکانی ئەستەمووڵ ئیئتلافی دیموکراسییە. تورکیا دەبێ لەدۆخی پڕکێشە، جەمسەربەندی کراو و وێژەو ئاخاوتنی نەفرەتاوی کە تووشی بووە، هەرچی خێراتر دوور بکەوێتەوە.
تەمەلی وتیشی: لێرەشەوە پەیامێکم بۆ سەرۆک کۆماری تورکیا هەیە. کۆتایی بێنن بە بیروهزری زاڵبوون بەسەر پەرلەماندا. لە یەکساڵی ڕابردوودا دەبێ دیتبێتان و تێگەیشتبن کە لەو وڵاتە بە بیروهزری سەرۆک کۆماری حیزبی ، ڕێگا بەردەوام ناکرێ. دەبێ پەرلەمان بە کردەوەی خۆیدابچێتەوە. دەزگەی کارگێڕییش دەبێ لەناوخۆیدا بۆ دۆزینەوەی ڕێکاری خێرا بۆ پرسەکانی وڵات لە کابینەدا پێداچوونەوە بکاو لەو ڕەوتەدا دەورێکی کارا ببینێ.
/1299
٢٥ حوزەیران ٢٠١٩ - ٠٤:١٦
News ID: 954688
سزایی تەمەلی، هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتیکی گەلان(هەدەپە) پاش ڕاگەیێندرانی ئەنجامی هەڵبژاردنی دووبارەی ئەستەمووڵ بەئامادەبوون لە بنکەی ئەو پارتە لەلێدوانێکدا بە پەیامنێران وتی: کاتی ئەوە گەیشتووە دەستورێک داڕێژراو لەسەر بنەمای دیموکراتیک بۆ تورکیا ئامادە بکرێ.