(ABNA24.com) هاوسەرۆکی پێشووی پارتی دیموکراتیکی گەلان پشتیوانی خۆی دەربڕی لە پێشنیارەکەی ڕێبەری زیندانی کراوی پەکەکە لە بارەی ئاشتی لە وڵاتی تورکیا.
بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەڵاحەدین دەمیرتاش، ھاوسەرۆكی پێشووی ھەدەپە، بە ناردنی پەیامێک لە زیندانەوە ڕایگەیاند: دەوڵەتی ئەنقەرە دەیەوێت پەیامەكانی ئەم دواییەی ئۆجەلان وەک شەڕی نێوان ئۆجەلان و ھەدەپە نیشان بدات.
لە بەشێکی دیکەی ئەو پەیامەدا دەمیرتاش ئاماژەی داوەتە ڕۆڵی بەرچاو وگرینگی عەبدوڵڵا ئۆجەلان و جەختی کرد: لە رابردوودا توركیا كاریگەری ئۆجەلانی بینیوە.
پێشتر ئۆجهلان ، داوا له ههدهپه كردبوو له ههڵبژاردنی ئەستەنبۆڵ له نێوان پارتەکەی ئەردۆغان و جهههپه بێ لایهن بێت.
/129
٢٤ حوزەیران ٢٠١٩ - ٠٥:٥٦
News ID: 954334
هاوسەرۆکی پێشووی پارتی دیموکراتیکی گەلان پشتیوانی خۆی دەربڕی لە پێشنیارەکەی ڕێبەری زیندانی کراوی پەکەکە لە بارەی ئاشتی لە وڵاتی تورکیا.