(ABNA24.com)سەرۆکی پێکهاتەی خۆبەڕێوەبەری فەلەستین وتی : گەڵاڵەی ئەمریکایی زایونی سودای سەدە هیچکات جێ بەجێ ناکرێت .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی هەواڵدەری ڕادیو تەلەفیزوینی ئێران مەحموود عەباس سەرۆکی پێکهاتەی خۆبەڕێوەبەری فەلەستین ڕۆژی یەکشەمە لە دانیشتنی لێژنەی ناوەندی بزوتنەوەی فەتح لە ڕامۆڵڵا جەختی کرد لەسەر ئەولەویەت بوونی چارەسەری سیاسی پرسی فەلەستین و وتی : ئیمکانی نیە سەودای سەدە بگاتە ئەنجام چونکوو سەودای سەدە کوتایی بە ئارمانجەکانی فەلەستین ئەدات . وەزارەتی دەرەوەی پێکهاتەی خۆبەڕێوەبەری فەلەستینیش بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند : سەرەنجام گەڵاڵەکانی دژە فەلەستینی دەوڵەتی ئەمریکا شکستە . مەنامەی پێتەختی بەحرەین 25 و 26 ژوئەن میوانداری دانیشتنی ئابووری لە پێنائوی جێ بە جێ کرانی گەڵاڵەی ئەمریکا زایونیەکانی سەودای سەدەیە .
/129