(ABNA24.com)بەڵێندەرانی سەربازیی ئەمریکا لە پێگەی ئاسمانیی بەلەدی عێراق خەریکن ئامادە دەبن ئەو پێگەیە جێ بێڵن لەبەر "هەڕەشەو گوڕەشەی شاراوەی ئاسایشی".
بەپێی ڕاپۆری ئەمڕۆ شەممەی سپۆتنیک؛ بەڵێندەرانی سەربازیی کۆمپانیاکانی لاکهید مارتین و سلیپۆرت گلۆبال کە لە پێگەی ئاسمانیی "بەلەد" لەباکوری بەغدا ئامادەن، لە دوو قۆناخدا عێراق جێ دێڵن.
پێشتر تێگیرانی چەند رۆکێت لە پێگەی بەلەد، بوو بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لەو پێگەدا بەڵام هیچ زیانی گیانی لێ نەکەوتەوە، دووشەممەی ڕابردووش سێ مووشەک گیرایە پێگەی "ئەلتاجی" لەباکوری رۆژاوای بەغدا، ئەو شوێنە هێزە ئەمریکییەکانی لێن.
چوارشەممەی ڕابردووش مووشەکێکی کاتیۆشا لە مەودای ١٠٠مەتریی بەشگەی نەوتیی ئێکسۆن مۆبیل لەشاری بەسرە لەباشوری عێراقی پێکا.
/129