(ABNA24.com) سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی وسەرۆک کۆماری ڕووسیا لە پەراوێزی کۆبوونەوەی ڕێکخراوی هاوکاریی شانگهای لە بیشکەکی قرقیزستان ، دیدارو وتووێژیان کرد.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا " حەسەن ڕۆحانی " سەۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران وڤیلادیمیر پوتین" سەرۆک کۆماری ڕووسیا لەم دیدارەدا لەسەر پەرەی هاوکاریەکانی تاران ومۆسکۆ بە مەبەستی بەدی هێنانی ئاسایش لە ناوچەکە و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریسم پیداگریان کرد،.سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران پاش ئەم دیدارە ، لەگەڵ شی جین پینگ سەرۆک کۆماری چینیش دیدار ووتووێژی کرد.
سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێڕان بڕیارە لەگەڵ محەممەدئەشرەف غەنی سەرۆک کۆماری قئەفغانستانیش دیدار ووتووێژ بکات.
نۆزدەهەمین کۆبوونەوەی ڕێکخراوی هاوکاریی شانگهای ئەمڕۆ هەینی بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بە بەشداری وئامادەبوونی سەرۆکانی یازدە وڵات لەوان ڕووسیا ، چین ، قەزاقستان، تاجیکستان ، ئۆزبەکستان ، هێند ، پاکستان وئێڕان لە شاری بیشکەک دەستی بەکار کرد.
/129
١٧ حوزەیران ٢٠١٩ - ٠٤:٥٢
News ID: 951698
سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی وسەرۆک کۆماری ڕووسیا لە پەراوێزی کۆبوونەوەی ڕێکخراوی هاوکاریی شانگهای لە بیشکەکی قرقیزستان ، دیدارو وتووێژیان کرد.