(ABNA24.com)که‌تیبه‌کانی حیزبوڵڵای عێراق پشتیوانیی خۆیان بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا دووپات کرده‌وه و باسی ئەوەیان کردووە که به ته‌واوی ئاماده‌ن بۆ ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا و به ئامانجگرتنی هێزه‌کانیان له ته‌واوی ناوچه‌که.
بەپێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە ماڵپەڕی وشەی هەرێمی کوردستانی عێراق، که‌تیبه‌کانی حیزبوڵڵای عێراق پشتیوانیی خۆیان بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا دووپات کرده‌وه و ڕاشیانگەیاند:به ته‌واوی هێزەوە ئاماده‌ن بۆ ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا و به ئامانجگرتنی هێزه‌کانیان له ته‌واوی ناوچه‌که.
جه‌عفه‌ر حوسێنی گوته‌بێژی که‌تیبه‌کانی حزبوڵای عێراق له لێدوانێکدا ئاشکرای کرد، که حزبوڵڵا به ته‌واوی پشتیوانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانه له هه‌ر کات و هه‌ر شوێنێک ڕووبه‌ڕووی ئه‌مه‌ریکا ببێته‌وه و خاوه‌ن به‌ڵێن و په‌یمانین و به توندترین شێوه دژی ئه‌مه‌ریکا ده‌جه‌نگین.
ناوبراو پێشی داگرت: هاوکات پشتیوانی له حووسییه‌کانی یه‌مه‌ن و هێزه‌کان له سووریا ده‌که‌ن، که وه‌ک به‌شێک له به‌ره‌ی موقاوه‌مه‌ی ئیسلامی دژی داگیرکه‌ران ده‌جه‌نگن و ده‌یانه‌وێ خاکی موسڵمانان پاک که‌نه‌وه و ڕووبه‌ڕووی ئەو هێزە تاوانکار و کۆمه‌ڵکوژانە ببنه‌وه که ئه‌مه‌ریکا پێشه‌نگیانه و سه‌رۆکه کاڵفامەشیان ڕابه‌ڕایه‌تی ئه‌و ڕه‌وته ده‌کات.
له به‌شێکی تری قسه‌کانی دا حوسێنی وتویەتی: له ته‌ک به ئامانجگرتنی ئه‌مه‌ریکییه‌کان، هێرش و به ئامانجگرتنی سعوودیه یه‌کێکی تره له ئه‌رکه‌کانمان، بۆ ئه‌وه‌ی ته‌ختی پاشای سعوودیه بهه‌ژێنین و ڕووبه‌ڕووی ئه‌و ڕژێمه ببینه‌وه که بووه‌ته دارده‌ستی ئه‌مه‌ریکییه‌کان و دژی موسڵمانان وه‌ستاوه.
/129