١٢ حوزەیران ٢٠١٩ - ٠٥:١٥
مونافیقین دابینکەری سەرەکیی زانیاریی ھەڵەیە بۆ کۆشکی سپی دژی ئێران

بڵاوکراوەیەکی ئەمریکی وای لەقاو داوە کە کۆشکی سپی بۆ کشانەوەی لە ڕێککەوتنی بەرجام پشتی بە پڕوپاگەندە میدیاییەکانی تاقمۆکەی تیرۆریستیی مونافیقین بەستووە.

(ABNA24.com) بڵاوکراوەیەکی ئەمریکی وای لەقاو داوە کە کۆشکی سپی بۆ کشانەوەی لە ڕێککەوتنی بەرجام پشتی بە پڕوپاگەندە میدیاییەکانی تاقمۆکەی تیرۆریستیی مونافیقین بەستووە.

بڵاوکراوەی « دێ، ئینتێڕسێپت» لە ڕاپۆرتێکی تازەدا شوناسی کەسێکی لەقاو دا کە گوایە وتاری زۆری دژی ئێران لە میدیای پارێزکارانی ئەمریکی دا بڵاو کردووەتەوە.

« دێ، ئینتێڕسێپت»  ئەوەی درکاندووە کە، ئەم کەسە ھەر بوونیشی نییەو دەستەیەکی سەربە تاقمۆکەی تیرۆریستی مونافقین لە تیرانای ئالبانی بەو ناوەوە ھێندێک وتاری دژی ئێرانی و ھەواڵی درۆو دەلەسە دەنووسن و بڵاوی دەکەنەوە.

ئەم بڵاوکراوەیە ھەروەھا لەگەڵ چەند کەس لەوانەی وا لەم تاقمۆکە تیرۆریستییە دابڕاون وتووێژی کردووەو ئەوانیش ئەوەیان پشتڕاست کردووەتەوە کە ئاوا کەسێک ھەر بوونیشی نییەو سێ ئەندامی تاقمۆکەی مونافیقین بە ناوێکی ساختەوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا خەریکی چالاکی نواندنی دژی ئێرانن.

ھەژمارو جی مایلی ئەم کەسەش کە لە وتارێکدا بڵاو کراوەتەوە، ھیچ وەڵامێکی پەیام و نامەکانی « دێ، ئینتێڕسێپت»ی نەداوەتەوە.

ئەم لەقاودانە لە ھەل و مەرجێکدایە کە «جان بۆڵتۆن» ڕاوێژکاری ئاسایشتی نیشتیمانیی کۆشکی سپی و «ڕوودی جولیانی» پارێزەرەکەی داناڵدترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەو ناودارترین سیاسەتڤانانی ئەمریکین کە لە کۆبوونەوەکانی مونافیقین دا بەشداری دەکەن و تەنانەت وەک وتاردەریش لەم تاقمۆکەڕەشەکوژە پارەی زۆرو زەبەنیان وەرگرتووە.



/129