(ABNA24.com) یەمەنییەکان فڕۆکەی بێ سەرنشینی بەرهەمی ئەمریکایان لە ئاسمانی لێوارەکانی رۆژئاوایی یەمەن دا سەرنخوونکرد.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی ڕاگەیاندنی کەناڵی خەبەر، کەناڵی تەلەفەزیۆنی ئەلمەسیرەی یەمەن، وێنەو ڕەسمگەلێکی لە کاتی سەرنخوون بوونەوەی فڕۆکەیەکی بێ سەرنشینی سەربازی بەرهەمی ئەمریکا لە ئاسمانی لێوارەکانی رۆژئاوایی یەمەن دا بڵاوکردۆتەوە.
ئەم فڕۆکە بێ سەرنشینە خەریکی بەزاندنی هەرێمی ئاسمانی یەمەن لە ئاسمانی ستانی حۆدەیدە بوو کە بە مووشەکێکی زەوی بۆ ئاسمانی پەلاماری کرایە سەر و داکەوت. لە وینەکان دا کاتی سەرنخوونی و ئاورتێبەربوونی ئەم فڕۆکە بێ سەرنشینە شۆڤارییە بە هۆی کەوتنی ڕاستەوخۆی ئاتەشباری بەرەڤانی ئاسمانی یەمەن لەو دەبیندرێت.
ئەمە دووهەمین فڕۆکەی بێ سەرنشینیی شۆڤاری ئەمریکایە و لەجۆری ئیم کیو٩ـیە. چەشنی سەرتری ئەم فڕۆکەیە، کە هێزە یەمەنییەکان لەئاسمانی لێوارەکانی رۆژئاوای یەمەن سەرنخوونیان کردووە، توانایی بۆردومانیشی هەیە.
مۆقاومەی یەمەن جەختیکردووە، درێژە ئەدات بە وەها وڵامگەلێکی تووند.
/129