(ABNA24.com) هەندێک لە بەرپرسانی ئەمریکی لە کەمبوونەوەی ناکۆکییەکان لە گەڵ ئێران لە ناوچەدا هەواڵیان داوە.
هەر لەو پەیوەندییەدا بەرپرسێکی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا بە پشتڕاست کردنەوەی کەمبوونەوەی ناکۆکییەکان لە گەڵ ئێران، ئیدعای کرد کە پێنتاگۆن بە تەواو مانا ناوچەی لە ژێر چاوەدێرییە.
ئەو بەرپرسە کە نەیویست ناوی ئاشکرا بێت، وتیشی کە ئەمریکا هوشیاریی خۆی لە ناوچەدا دەپارێزێت.
پێشتریش بەرپرسێکی سیاسی ئەمریکا ئیدعای کردبوو کە بەڵگەیەکی لەبارەی بڕیاری ئێران بۆ هێرش کردنە سەر بەرژەوەندیی ئەمریکا لە ناوچەدا بە لاوەیە، بەڵام هیچکات ئەو بەڵگەیە بڵاو نەبۆوە.
لەو ڕاپۆرتەدا هەروەها وتراوە کە دۆناڵد ترامپ بە ناردنی پەیام لە رێگەی لایەنی سێهمەوە هەوڵ دەدا پەیامگەلێک بە ئێران بدات، بەڵام ئێستا تێگەیشتووە کە ئێران هوشدارەکانی بە هەند وەرنەگرتووە.
.............
300