٣ حوزەیران ٢٠١٩ - ٠٨:٠٣
لێدوانە لێکدژی پۆمپێئۆ لە بارەی وتووێژ دەگەڵ ئێران

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە لێدوانێکی دژ بە یەک دا گوتی: ڤاشنگتۆن بەبێ پێشمەرج ئامادەی وتووێژە لەگەڵ ئێران دا.

(ABNA24.com)وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە لێدوانێکی دژ بە یەک دا گوتی: ڤاشنگتۆن بەبێ پێشمەرج ئامادەی وتووێژە لەگەڵ ئێران دا.

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری تەسنیم،"مایک پۆمپێئۆ" ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کە بەر لەمە ١٢ مەرجی بۆ وتووێژ لەگەڵ ئێران دیاریکردبوو، ڕۆژی یەکشەممە لە پرێس کۆنفرانسێک دا لە سوئیسرا وێڕای پاشگەزبوونەوە لەم مەرج گەلە گوتیشی، دەوڵەتی ئەمریکا"بەبێ پێشمەرج" ئامادەی وتوویژە لەگەڵ ئێران دا بەڵام گوشار دژی ئێرانیش بەردەوام دەکات.

مایک پۆمپێئۆ هەروەها بانگەشەی کرد ئێران پێویستە وەکوو وڵاتێکی نۆرماڵ و ئاسایی ڕەفتار بکات.

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ،مای ٢٠١٨ دوای چوونە دەری ئەمریکا لە ڕێککەوتننی ناڤۆکی بەرجام ١٢ مەرجی بۆ واژۆکردنەوەی ڕێککەوتننی تازە لەگەڵ ئێران دا دیاریکردبوو. ڕاگرتنی بەرنامەی ناڤۆکی و بەرنامەی پیتاندن ، ڕاگرتنی بەرنامەی مووشەکی و بەرتەسکبوونەوەی چالاکییەکانی ناوچەیی لە ڕیزی مەرجەکانی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بووو لەو سەردەمە دا.

 هەرلەم حالە دا کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامی ئێرانیش حەوتەی ڕابردوو جەختیان کردووە لەگەڵ ئەمریکا وتووێژ ناکەن. حەزرەتی ئایەتۆڵاهۆلعۆزما خامنەیی ڕێبەری باڵای شۆرشی ئیسلامی یش حەوتەی ڕابردوو بە جەختکردنەوەی دیسانەوە لەسەر ئەمەی کۆماری ئیسلامی ئێران بە هیچکلۆجێ لەگەڵ ئەمریکا دا وتووێژ ناکات، فەرمووی: هەربەوچەشنە بەرلەمە باسی لێکراوە، وتووێژ نەکردن لەگەڵ ئەمریکا بەم هۆیەوەیە کە یەکەم هیچ سوودێکی نییە و دووهەم زەرەریشی هەیە. "داناڵد ترەمپ" سەرۆک کۆماری ئەمریکا ٨ـی مای ٢٠١٨ وڵاتەکەی لە بەرجام بردە دەرەوەو کە ڕێککەوتنێکی تەیید کراوەی ئەنجوومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوەی نەتەوەکانە و بایکۆتە ڕاگیردراوەکان دوا بە دوای ئەم هەنگاوەی ئەمریکا دیسان دەستپێکرانەوە .




/129