بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕۆیتێرز، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە درێژەی پیلانەکانی خۆی لە ناوچەکە، ئەم جارە پاگەندەی ئەوە دەکات کە دەوڵەتی دیمەشق دەیەوێت دیسان چەکی کیمیایی بەکار بهێنێت.
ئەمریکا هەروەها پاگەندەی کرد لە هێرشێک کە یەکشەممەی ڕابردوو لە باکووری ڕۆژاوای سووریا ئەنجام دراوە، گازی کلۆر بەکار هێنراوە.
بە پاگەندەی مورگان ئورتگاس وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، ئەو بنکە هەروەها خەریکی کۆ کردنەویە زانایری لە سەر ئەو بابەتەیە.
ناوبراو هەروەها جارێکی دیکە بە جەخت لە سەر پاگەندە بێ بنەماکانی هەڕەشەی کرد کە ئەگەر دەوڵەتی دیمەشق چەکی کیمیایی بەکار بهێنێت؛ لە گەڵ وەڵامی خێرا و شیاو لە لایەن ئەمریکا و هاوپەیمانەکانییەوە بەرەوڕوو دەبێتەوە.
.........
300