(ABNA24.com) سه‌رۆک کۆماری عێراق بە سێ وڵاتی ئەندامی ۵+۱‌ی ڕاگەیاند کە داخوازی به‌غدا په‌یوه‌ندییه‌کی هاوسهنگە له گه‌ڵ کۆماری ئیسلامی ئێران و ئه‌مریکا.
به پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆک کۆماری عێراق له دیداری سێ باڵوێزی بریتانیا، فه‌ره‌نسا و ئه‌ڵمانیا لە شاری بەغدا ، جه‌ختیکرده‌وه که وڵاته‌که‌ی داوای په‌یوه‌ندییه‌کی هاوسه‌نگ له گه‌ڵ دراوسێیەکان، برایان و دۆستانی خۆی به تایبه‌ت ئێران و ئه‌مریکا ده‌کات.
لە ڕاگه‌ێندراوێکی نووسینگەی سه‌رۆکایه‌تی کۆماری عێراقدا هاتووە: سەرۆک کۆماری عێراق له‌م دیدارەدا بوونی په‌یوه‌ندییه‌کی هاوسه‌نگی له گه‌ڵ وڵاتانی دیکە به هۆکاری تۆکمەیی ئاسایش و سه‌قامگیری و پێشکه‌وتنی ئابووری ناوچه‌که و جیهان وەسف کردووە.
لە هەواڵەکاندا هاتووە کە پرسی ناکۆکی نێوان ئێران و ئەمریکا و توندبونەوەی ئەم کێشەیە و هەروەها گەمارۆکانی ئەمریکا بۆ سەر کۆماری ئیسلامی ئێران تەوەری سەرەکی گفتوگۆی بەرهەم ساڵح و باڵوێزەکانی بریتانیا، ئەڵمانیا و فەڕەنسا بووە.
/129
١٣ ئایار ٢٠١٩ - ١٠:٠٣
News ID: 941091
سه‌رۆک کۆماری عێراق بە سێ وڵاتی ئەندامی ۵+۱‌ی ڕاگەیاند کە داخوازی به‌غدا په‌یوه‌ندییه‌کی هاوسهنگە له گه‌ڵ کۆماری ئیسلامی ئێران و ئه‌مریکا.