بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پەروین نووری، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: سەدان گۆڕی بەکۆمەڵی قوربانیانی کورد لە ناوچەکانی عێراق ھەیە .
پەروین نووری ڕاشیگەیاند: "بەپێی ئەو ڕووپێوەی لە عێراقدا کراوە سەرووی ٣٠٠ شوێن ھەن کە گۆڕی بەکۆمەڵیان تێدایە و زۆربەی گۆڕەکانیش ھی قوربانیانی کوردن، ھەر لە ئەنفالی بارزانییەکانەوە بگرە تا گەرمیان و جافایەتی و تۆپزاوە، ئەو ٣٠٠ ناوچەی گۆڕی بەکۆمەڵ بەشێکیان کاریان تێدا کراوە، بەشێکی زۆریشیان ھێشتا ماون و کاریان لەسەر نەکراوە."
ئەوەش دەڵێت کە "ھەر ناوچەیەک لەوانەیە زیاتر لە گۆڕێکی تێدا بێت، چونکە ناوچە ھەیە ١٠ گۆڕی بەکۆمەڵی تێدایە، دەشتی بۆسەیە و نوگرە سەلما پڕن لە گۆڕی قوربانیانی کورد، چونکە تا ئێستا ٢٦٠٠ ڕۆفات گەڕێندراونەتەوە بۆ ھەرێمی کوردستان، ئەوەش دڵۆپێکە لە دەریایەک. "
.....................
300