٢٢ کانوونی دووەم ٢٠١٩ - ١٢:٢١
موچەی خانەنشینانی سەربازی و مەدەنی دابەشدەکرێت

موچەی خانەنشینانی سەربازی و مەدەنی

دابەشکردنی موچەی مانگی 10ی ساڵی رابردوی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە کۆتایی نزیکبوەتەوە و ئەمڕۆ و سبەی موچەی خانەنشینانی سەربازی و مەدەنی دابەشدەکرێت.

، ئەمڕۆ سێشەممە موچەی خانەنشینی سەربازی و سبەی چوارشەممەش موچەی خانەنشینی شارستانی دابەش دەكرێت.

بەدابەشکردنی موچەی خانەنشینانی مەدەنی و سەربازی کۆتایی بەدابەشکردنی موچەی مانگی 10ی ساڵی 2018 دێت کە زیاتر لە 20 رۆژە دەست بەدابەشکردنی کراوە.

ساڵی رابردوو وەزارەتی دارایی نۆ موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی دابەشکرد، بەر لە کۆتایی هاتنی ساڵیش رێباز حەملان، وەزیری دارایی و ئابوری رایگەیاند، دابەشکردنی مووچەی مانگەکانی 10، 11 و 12 لە ساڵی 2019 دا دابەشدەکرێت.

وەزارەتی دارایی و ئابوری رایگەیاندوە، بۆ دابەشکردنی موچە پشتدەبەستێت بە 317 ملیار دینار کە مانگانە لە بەغداوە دەگاتە هەرێم لەگەڵ ئەو پارەیەی کە لە داهاتی فرۆشی نەوت دەستی دەکەوێت کە زیاتر لە 378 ملیۆن دۆلارە.