٢٧ کانونی یەکەم ٢٠١٨ - ١٩:٣٩
هێزەکانی ئەمریکا ناچار دەبن وەکوو ساڵی ٢٠١١ لە عێراق بکشێنەوە

عەسائێبی ئەهلی حەق لە کاردانەوە بە سەفەری سەرۆک کۆماری ئەمریکا بۆ عێراق ڕایگەیاند کە هێزەکانی ئەمریکا ناچار دەبن وەکوو ساڵی ٢٠١١ لە عێراق بچنە دەرەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕووسیا یەوم، عەسائێبی ئەهلی حەقی عێراق لە کاردانەوە بە سەفەری لە ناکاوی ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا بۆ عێراق ڕایگەیاند: ئەگەر هێزەکانی ئەمریکا لە سەر بڕیاری پەرلەمانی عێراق نەچنە دەرەوە، ناچار دەبن وەکوو ساڵی ٢٠١١ لە ئەو وڵاتە بچنە دەرەوە.

قەیس خەزعەلی لە ئەو پێوەندیەدا وتی: سەردانی ترامپ لە بنکەی سەربازی ئەمریکا بە بێ لەبەرچاو گرتنی ڕێسای دیپلۆماتیک بێژەری ڕاستیی پڕۆژەی ئەمریکا لە عێراقە.

ناوبراو وتیشی: کاردانەوەی عێراقییەکان سەبارەت بە کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە سەر داوای پەرلەمان دەبێت و ئەگەر نەچنە دەرەوە ئێمە ئەزموون و توانای کردنە دەرەوەی ئەوانمان بە شێوەیەکی ترمان هەیە، شێوەیەک کە ئەمریکییەکانمان ناچار کرد لە ساڵی ٢٠١١ لە عێراق بچنە دەرەوە.

.................

300