٨ تشرینی یەکەم ٢٠١٨ - ١٢:٤٠
عەبدولمەهدی بەڕێوەبردنی پۆستە ئاسایشیەکان بگرێتە ئەستۆ

رابەری رەوتی سەدری عێراق

رابەری رەوتی سەدری عێراق بەڕێوەبردنی وەزاڕەتخانەکانی نیۆخۆ و بەرگری و تێکڕای پۆستە ئاسایشیە هەستیارەکانی وڵاتی لە لایەن سەرۆک وەزیرانەوە داواکرد.

موقتەدا سەدر رۆژی یەکشەممە لە تویتێکدا نووسی، هیچ حزب یان لایەنێک بۆی نیە بۆ بەڕێوەبردنی وەزاڕەتخانەکانی نیۆخۆ و بەرگری و هەموو پۆستە ئاسایشیە هەستیارەکانی وڵات بەربژار دەست نیشان بکات، بەڵکوو ئەم پۆستانە دەبێ لە دەست سەرۆک وەزیراندا بن.

عادل عەبدولمەهدی کە لە کاتی بەدەستەوە گرتنی پۆستی سەرۆک وەزیریەوە سی رۆژی دەرفەت هەیە بۆپێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عێراق، لە حزب و گروپە سیاسیەکانی ویستووە چوا بەربژار بۆ هەر پۆستێکی وەزاڕەتیی دەست نیشان بکەن.