١٢ تشرینی دووەم ٢٠٢٦ - ١١:١٤
Source: Mehrnews
پەیامی سەرەخۆشی ڕێبەری باڵای ئێران بۆ کۆچی دوایی ئەکتەرێک

ئایەتوڵا سەید موجتەبا خامنەیی ڕێبەری باڵای ئێران پەیامێکی سەرەخۆشی بۆ کۆچی دوایی ئەکتەری ناسراوی ئێرانی کوورش زارعی بڵاو کردەوە.

لەو پەیامەی ڕێبەری ئێراندا هاتووە: کۆچی دوایی بەڕێز کوورش زارعی، هونەرمەندی بەبەڵێن و شۆڕشگێڕی وڵات، بووەتە هۆی خەم و کەسەری زۆر. چالاکییە ماندوونەناسەکانی ئەو هونەرمەندە لە پەرەپێدانی هونەرە نمایشییەکان لە شار و ناوچە بێبەشەکانی وڵات و خۆڕاگریی لە بەرزڕاگرتنی بەهاکانی شۆڕشی ئیسلامی جێگەی ڕێز بوو.

پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵەی بەڕێزیان و کۆمەڵگەی هونەری وڵات دەکەم، داوا لە خودای مەزن دەکەم لێی خۆش بێت و پاداشتی ئیلاهی پێ ببەخشێت.

Your Comment

You are replying to: .
captcha