به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له ڕۆیترز، مایک په‌مپه‌ئۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا وتی: ده‌بوایه‌ت ئه‌م بڕیاره ۳۵ ساڵ به‌ر له ئێستا بدرایه‌ت، به‌داخه‌وه لاهه له بیری چووه که سه‌لاحیه‌تی وه‌ها بڕیارێکی نییه، ئێمه بێ گوێ دانه ئه‌م بڕێاره گهماڕؤکان زیاتر ده‌که‌ین. ئێمه دژی یارمه‌تیه مرۆڤییهکان بۆ خه‌ڵکی ئێرانین. تاران له عێراق هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر سیاسییه‌کان و باڵوێزخانه‌کانی ئێمه و له دژی به‌رژوه‌ندییه‌کانی واشنتۆن هه‌نگاو هه‌ڵده‌گرێت.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا زیادی کرد: ئێران ده‌یه‌وێت ده‌ستێوه‌ردان له کاروباری ئه‌مریکا بکات و ئه‌مریکا پێشتر له‌مه له به‌رجام کشایه‌وه و هه‌وڵی تاران ئه‌وه‌یه که ئاسته‌نگ بۆ کشانه‌وه‌ی ئه‌مریکا له به‌رجام ساز بکات. به هۆی چالاکییه‌کانی ئێران له بواری تیرۆر، مووشه‌ک و چالاکییه‌کانی دیکه هه‌موو پاگه‌نده‌کانی ئێران بێ بنه‌مان. بڕیاری دادگای لاهه ڕاستی ئه‌م بابه‌ته‌ی نیشان دا.
ئه‌و له کۆتایدا وتی: ئێمه سه‌ره‌ڕای ده‌نگی دادگای لاهه بۆ کردنه‌وه‌ی ڕێچکه مرۆڤییهکان له کاتی گه‌ماڕۆکان هه‌موو هه‌وڵی خۆمان داوه که دڵنیا بین کاری مرۆڤی بۆ خه‌ڵکی ئێران نه‌چێته ژێر گوشاری گه‌ماڕۆکان.
............
300