٢١ ئەیلوول ٢٠١٨ - ١٥:٤٧
ئەگەر موسوڵمان نین پیاوبن و مەردانە بژین

حسێنی كوڕی عه‌لی کچەزای پێغەمبەر محەمەد (درودی خوای لەسەربێت) لەگەڵ ٧٢ کەسی دیکەدا له‌ دەشتی كه‌ربه‌لادا بەتینویەتی شەهید کران

زیاتر لە ١٣٧٩ساڵی ته‌واو به‌سه‌ر شوڕشی ئیمام حوسێندا تێپه‌ڕ بووە، كه‌چی هێشتا لای شیعه‌كان دەڵێیت دوێنێ بوە شۆڕشی خوێن بەسەر شمشێردا ڕویداوە و پرسە و شین و زاری دەکەن بۆ شەهادەتی ئیمامی حسەین و یاران و بو کوڕەکانی ، ئه‌ڵێی بۆ كه‌سێك‌ دەگرین كه‌ هێشتا خوێنه‌كه‌ی وشك نه‌بووبێته‌وه ‌و كفنه‌ سپییه‌كه‌ی زه‌رد نه‌كردبێت.

رۆژی عاشورا، ئه‌و ڕۆژه‌ی‌ حسێنی كوڕی عه‌لی کچەزای پێغەمبەر محەمەد (درودی خوای لەسەربێت) لەگەڵ ٧٢ کەسی دیکەدا له‌ دەشتی كه‌ربه‌لادا بەتینویەتی شەهید کران و ئه‌و رۆژه‌ش له‌لایه‌ن شیعه‌ مه‌زهه‌به‌كانه‌وه‌ به‌ رۆژی ماته‌مینی و خه‌م داده‌نرێت.

ساڵانە لەدە ڕۆژی سەرەتای مانگی موحەڕەمدا پەیڕەوانی مەزهەبی شیعە لە هەموو جیهاندا شیوەن و تەعزیە دەگێڕن ،ئەوەندە بەگوڕ و تینەوە تەعزیەکان دەگێڕن وادەزانیت شەهیدەکان ساڵێک کەمترە شەهید کراون ، کاتێک ساڵانە گوێ لە خیانەتەکانی خەڵکی کوفە و سەردەمدارانی ستەمگەری دەگریت لە هەموو ڕستەیەکدا چاوەڕوانی ڕستەی دوای ئەوە دەکەیت کە چارەسەرێک دۆزرابێتەوە و خەڵکەکە تێگەیشتبن لەگەڵ خاندانی پێغەمبەرەکەیان جەنگ دەکەن و بەڵکو ئەمساڵ دەست لە دوژمنایەتی ئالی پێغەمبەر هەڵگرن ،

بەڵام تا زیاتر گوێ بگریت و زیاتر گوێ لە ڕوداوەکان بگریت دەبینی نەوەکانی پێغەمبەر ئەسیر دەکرێن و بە زەنجیری دەستو پێیانەوە دەبرین بۆ دیمەشق بۆ لای خەلیفە بەزۆر دانراوەکەی معاویەی کوڕی ئەبوسوفیان ،وەکو کافری ودوژمنێک مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت کە هەزاران پیلانیان دژی میلەتی ئیسلام گیڕابێت و ئەوانە تەنها مەرگ چاوەڕوانیانە .

زۆرسەیرە خەڵکێک لە ناو جیهانی ئیسلامیدا هەیە هێشتا لە حەقانیەتی عەلی و معاویە تێنەگەشتون وە نازانن دینەکەی ئەمڕویان لە کێ وەرگرن لە معاویە یان عەلی ، هیچ گومان لە معاویەو یەزیدا نییە چونکە درێژکراوەی حکومەتی معاویە کە هەزاران خوێنی سەحابی لە جەنگی سەفەیندا ڕێژان وە معاویە لە دەستوری خەلیفەی موسوڵمانان دەرچوو ، چونکە دەبێت بزانیت ئەگەر عەلی کوڕی ئەبوتالب بە خەلیفەی چوارەمیش قەبووڵ بکەیت ئەوا معاویە لە شەرعی ئیسلامدا پێی دەوترێت خەوارج لە دەستوری خواو پێغەمبەرو خەلیفەی وەخت دەرچوەو دەچێتە ڕیزی مونافیقەوە ،

هەروەکو ئەوەی کە ئەهلی سوننەت دەڵێن ئەوانەی بەیعەتیان بە ئەبو بەکر نەکرد هەمویان قەتڵ و عام کردن بەناوی جەنگی ڕیدەوە ئێستا خەیرە معاویە ئەو یاسایە نایگرێتەوە ، ئەگەر خەلافەتی ئەبوبەکر ئیجماعی عامی لەسەر نەکرا خۆ خەلافەتی عەلی بەزۆر بوو چونکە سەحابە بەکۆی ودەنگ هاتن بەزۆر کردیان بەخەلیفە ،

لەجەنگی بەناو ڕیدەدا موسوڵمانانێک کە کوژران و هەئەوڕۆژەی کوژران ژنەکایان مارەکردن لەڕاستیدا کافر نەبوون تەنها باوەڕیان بە خەلافەتی ئەبوبەکر نیوو ، وە زۆربەیانیان لەکاتی نوێژدا گرتن لە پشت سەری نێردراوەکەی ئەبوبەکرەوەکە خالیدی کوی وەلید بوو گیران و کوشتنیان ، ئەگەر ئەسیری جەنگیش بونایە نەدەکوژران نەک بڕۆن ژنەکانیان لەخویان هەرئەوڕۆژەمارەبکەن ،

کەواتە ئەگەر بەیعەت نەکردن دەبێتە هۆی کافر بوون ئەوا هەرچۆن مالیکی کوڕی نوەیرە و هاوەڵەکانی و خزمەکانی لەلایەن خالیدەوە کوژران هەروەکو ئیمامی حسەین و هاوەڵ و بنەماڵەکەی کوژران دەبوایە معاویەش بکوژرایەو حسابی دەرچو وە مورتەدی بۆ بکرایە کە ئیمام عەلی هەر حسابی دەرچوی بۆ کردبوو بەڵام تا ئیمڕۆش زۆرینەی موسوڵمانانی جیهان لەسەر دینی معاویەن و وادەزانن خۆیان لەسەر دینی ڕاستی خوا دەپەرستن و شیعە بەکافر دادەێن .

بەڵام لەڕاستیدا ناتوانیت حسابی دەرچوو لەدین بۆ ئیمامی حسەین بکەیت چونکە دەرچوان لە دین و ئەوانەی دژی خەلیفەی ڕاستی لەسەر حەقی پێغەمبەر شۆرش دەکەن دژایەتی دینی ئیسلام دەکەن وە جێگەیان جەهەنەمە ئایا کەسێک دتواێت بڵێت ئیمامی حسەین دەچێتە جەهەنەم ئەگەر ئیمامی حسەینناچێتە جەهەنەم و لسەر حەق بووە کەواتە یەزید و باوکی لەجەهەنمدان وە جەهەەمی دوژمنی خواو پێغەمبەری خوایە .

لەکاتێکدا ئیمامی حەسەن لەبەر ڕاگرتنی خوێن ڕێژی مەسڵەحەتی موسوڵمانان سوڵحێکی وەکو سوڵحی حودەیبیەی لەگەڵ معاویە واژۆ کرد بەڵام
و بە دەستوری معاویە ئیمامی حەسەن زەهر خوارد کرا کە موسوڵمانان جگە لە شیعە هیچ بایەخێک ئەمڕۆ بۆ ڕوداوەکە دانانێن وادەزانن ڕوداوێک بوەو هیچی تر ، نازانێت بابەتەکە وەرگرتنی دینە و ئەگەر معاویەو یەزید لە بنەماکانی دینەکەتدا جێگەیان دەبێتەوە ئەوا تۆ ڕازی بوویت بەو تاوانانەی ئەنجامیان داوە دژی ئال و بەیتی پێغەمبەری خوا ،و هەرکەسێک بەوە ڕازی بێت معاویەو یەزید ئەنامیان داوە شەریکە لە هەموو تاوانەکانیاندا .

وەئەگەر ئەوانە لە بنەماکانی دینەکەتدا جێگەیان نابێتەوە ئەوا پێت دەڵێن شیعە ،

کەواتە یەزید هەر معاویە یەو بەدەستوی معاویە دانراو لەسەر ڕێنماییەکانی معاویە حکومەتی کردوە ، و درێژەی داوە بە حکومەتەکەی باوکی وەلە کوشتنی ئەهل و بەیتدا کەمتەرخەمی نەکردوە ،
ئێستە لە جیهاندا یاسایەکی سادە هەیە ئەوانەی پرسەو مەراسیمی شەهید بوونی ئیمام حسەین دەگرن و یادەکان بەرز دەنرخێنن پێیان دەوتریت شیعە ،

وە ئەوانەی دژایەتی مەراسیمەکانی شەهادەتی ئیمام حسەین دەکەن و بەجوری لە جۆرەکان دژایەتی دەکەن و پێیان ناخۆشە شیعە لە دژ ئالی سوفیان پشتیوانی ئالی محمەد دەکەن ناڕەحت دەبن و دڵیان لای معاویەو یەزیدە ئەوانە خوای گەورە ڕاستیەکانی باتڵ بوونی دینەکەیانیان بۆ ڕونبکاتەوە و هیدایەتیان بدات . چونکە ئێمە پێمان خۆش بێت یان ناخۆش نابێت هەردوو بیرکردنەوە ڕاستی دینی خوای گەورە بێت ئەوە بیرکردنەوەەکی هەڵەیە ، دەبێت دوو فکری جیاواز و دژ بەیک هەمیشە یەکیان ڕاست بێت و ئەوی تریان باتڵ ،

داواکارین خوای گەورە نوری چاو و فکرمان بکاتەوە و ڕاستیەکان بەچاوی ڕاستەقینە ببینین و خوای گەورە هیدایەتمان بدات بۆ دۆزینەوەی دینێک کەلەبەندەکانی قەبووڵ دەکات و ڕێگەی ڕاستمان بۆ ڕونکاتەوە،
.ئەوە بۆ کەسانێک کە خۆیان بەدیندار دەزانن،

هەروەها بۆ کەساێک دین بەلایانەوە بایەخێکی نییە بۆ یان گرنگ نیە چی بووە و کی حەقە و کێ باتڵ هەرچەندە خەڵکڵێک لەسەر دینەکانی تر لە شۆڕشگێڕیدا لەسەر پرۆگرامی ئیمامی حسەین بیر لە سەرکەوت دەکەنەوە وەکو جیڤارا گەورە پیاوی شۆڕشگێڕ هەروەها وەکو ماندێلا وە غاندی گەورە پیاوی شۆڕشی گەورەی هیندستان .