مایا کوتسیانچیچ وته‌بێژی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌کێتی ئه‌ورووپا جه‌ختی له‌وه کرده‌وه که یه‌کێتی ئه‌ورووپا هه‌وڵی پاراستنی ڕێکه‌وتنی ناوه‌کی له گه‌ڵ ئێران ده‌دات.
ناوبراو ڕایگه‌یاند: ئێمه پابه‌ندی جێبه‌جێکردنی ته‌واوی بڕگه‌کانی ڕێکه‌وتنی ناوه‌کین، له به‌ر ئه‌وه‌ی که له ڕووی ئه‌منییه‌وه له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌ورووپا و کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تییه.
وته‌بێژی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌کێتی ئه‌ورووپا به ئاماژه به هه‌وڵه‌کانی ئه‌م یه‌کێتی یه بۆ پاراستنی ڕێکه‌وتنی ناوه‌کی ڕایگه‌یاند که هیچ گۆڕانکارییه‌ک له هه‌ڵوێستی یه‌کێتی ئه‌ورووپا له سه‌ر ئه‌م پرسه نه‌کراوه.